04/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فڕۆكه جه‌نگييه‌كان بۆردومانى حه‌ويجه‌يان كرد
سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى سوپاى عێراق، شارۆچكه‌ى حه‌ويجه‌يان بۆردومانكرد.
به‌هۆى بۆردومانى هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانى سه‌ر بهشارۆچكهى حه‌ويجه، له‌لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى سوپاى عێراق، زۆرێك لهدانيشتوانى ئه‌و ناوچه‌يه، ماڵ وحاڵى خۆيان به‌جێ ده‌هێڵن.
به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌ى له‌ناوچه‌كانى بێجى و تكريت و هه‌ندێك ناوچه‌ى سه‌ربه‌پارێزگاى صهلاحهدينهوه ژماره‌يه‌كى زۆر هاوڵاتى ئاواره‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بوون.