شانه‌كانى "ده‌وڵه‌تى ئسلامى"سه‌عاتى سفريان داناوه بۆ په‌لامارى شارى به‌غداد.
ئاژانسى هه‌واڵي ڕۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، به‌رپرسانى ئاسايشى ئهمركاو عێراق ڕايانگه‌ياندووه، چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى"داعش"ى پێشوو لهئامادهكاريدان بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌غداد، ئه‌مه‌ش به‌هاوكارى شانه خه‌وتووه‌كانى ناو پايته‌خت و ده‌وروبه‌رى ئه‌وشاره له‌كاتى ڕاگه‌ياندنى كاتژمێرى سفر.
له ئێستادا عێراقییه‌کان باس له کاتژمێری سفر ده‌که‌ن ، له کاتێکدا که پلان پێشوه‌ختی هێرشکردنه‌که خه‌ریکه ئاشکرا ده‌بێت.
به‌رپرسێکی ئه‌منیی عێراق ڕایگه‌یاند " ژماره‌یه‌کی زۆری شانه خه‌وتووه‌کان له ناو به‌غدا هه‌ن ، ئه‌وان ناوچه‌یه‌ک ده‌گرن ، ناهێڵن کهسیتر لێیان بسه‌نێته‌وه، له خۆرئاوای به‌غدا ئاماده‌ن و راهێنراون ".