04/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ماليكى چارى نه‌ما، ده‌بێت ده‌ست هه‌ڵبگرێت
نورى ماليكى سه‌رۆكى كاربه‌ڕێكه‌رى حكومه‌تى عێراقى سه‌رجه‌م كارته‌كانى سوتا وهيچ به‌هانه‌يه‌كى بۆ سێيه‌م جار بونه‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زيران نه‌ما.
پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پرسى خۆمانديد كردنه‌وه‌ى ماليكى و بۆ جارى سێيه‌م وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، گه‌وره‌ترين كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه.
كورد و سوننى به‌ئاشكرا دژايه‌تى حۆيان بۆ نورى ماليكى ڕاگه‌ياند به‌ڵام ماليكى هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر خۆپاڵاو تنه‌وه‌ى، تا عێراق گه‌يشته خراپترين دۆخى ئه‌منى و سياسى و ئابورى، ئه‌وسا ماليكى تێگه‌يشت ورده‌ورده ڕۆژه‌كانى ته‌مه‌نى به‌ره‌و ئاوابون ئه‌ڕوات، ئه‌وكات هات و پرسى ڕاگه‌ياندنى بارى نائاسايى ئاڕاسته‌ى پارله‌مانى عێراق كرد، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌شى هه‌رزوو له‌لايه‌ن ناوه‌نده‌سياسيه‌كانه‌و وپه‌رله‌مانتارانه‌وه شيكرايه‌و وله‌بار برا.
ماليكى وشيعه‌كان
شيعه‌كانى هاوپه‌يمانى نورى ماليكى تێگه‌يشتن دانانه‌وه‌ى نورى ماليكى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران وڵات به‌ره‌و قه‌يرانى قوڵتر و ناديارى زياتر ده‌بات بۆيه هه‌وڵه‌كانيان بۆ وه‌ستانى ماليكى چڕكرده‌وه تاكار گه‌يشته ئه‌و ڕادده‌يه‌ى كانديد ديارى بكه‌ن، هه‌ر بۆيه‌ش ماليكى زو له‌و هه‌وڵه‌تێگه‌يش كه ته‌نانه‌ت به‌شێكيش له‌شيعه‌كانى هاو سه‌نگه‌ر وهاوپه‌يمانى ئه‌ويان به‌دڵ نييه.
هه‌ربۆيه‌ش ماليكى له‌كۆتا جوڵه‌ى سياسيدا ڕايگه‌ياند ناكشێته‌وه له بڕياره‌كه‌ى بۆ خۆكانديدكردنه‌وه‌ى بۆپۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ئه‌گه‌ر بێت وئوسامه‌نوجه‌يفى سه‌رۆكى پێشوى پارله‌مان وليستى موته‌حيدون خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بپاڵێوێت، هه‌موان له‌و بڕوايه‌دابون ئه‌و كارته‌ى ماليكى ئه‌گه‌ر نه‌شسوتێت درێژه به‌ململانێكه ده‌دات، به‌ڵام شه‌وى ڕابردوو، له‌گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى دا ئوسامه‌نوجه‌يفى كشانه‌وه‌ى خۆى له‌كانديدى بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕاگه‌يان و كارته‌كه‌ى نورى ماليكى سه‌رۆكى كاربه‌ڕێكه‌رى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى سوتاند.
له‌ئێستاشدا چه‌ند كانديدێك بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق له‌لايه‌ن شيعه‌وه ديارى كراون، ديارترينيان عادل نعبدول مه‌هدى وئيبراهيم جه‌عفه‌رى يه.