04/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌ش كه‌س كێبهركێدهكهن بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران
سه‌رچاوه‌يه‌كى باڵاى نزيك له وهفدى دانوستانكارى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى"سوننى" بۆ پۆستى سه‌رۆكى پارله‌مان ڕايگه‌ياند "شه‌ش كه‌س" كێبه‌ركێ له‌سه‌ر پۆسته‌كانى پارله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاشكراى كردووه ئه‌و شه‌ش كه‌سه به‌جۆرێك هه‌ر دووكانديديان بۆپۆستێكى ناو په‌رله‌مان كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌سه‌رۆكى پارله‌مان ئهوسهرچاوهيه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، هاوپه‌يمانى نيشتيمانى "سوننه" هه‌ريه‌كه لهسهليم الجبورى و ئوسامه نوجه‌يفى كانديدى ئه‌و پۆسته كردووه.ن دايه
هه‌رچى لهسيعهكانيشه كهجێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى پارله‌مان پشكى ئه‌وانه، هه‌ريه‌كه‌له حسێن شهرستانى وهمام حه‌مودى پاڵێوراوى سه‌ره‌كين.
له‌باره‌ى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى پارله‌مانى عێراقيشه‌وه كه پشكى كورده، كێبه‌ركێكه له‌نێوان دوو پاڵێوراوى ناو پارتى ديموكراتدايه، ئه‌وانيش هه‌ريه‌كه له، محسين سعدون وخهسرهو گۆرانن.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار لهوهفدى دانوستانكارى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى"سونى" ئاشكراى كردووه، داوكارى هه‌ندێك لهلايهنهكانى ئه‌و هاوپهيمانيهتييه، گۆڕينه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وسه‌رۆك كۆماره له‌گه‌ڵ كورددا.
هه‌فته‌ى پێشوو له‌يه‌كه‌م دانيشتنى خۆي‌دا ئهنجومهنىنوێنهرانى عێراق هيچ پۆستێكى يهكلانهكردهوه و لايه‌نه‌كان نه‌گه‌شتنه هيچ ڕێككه‌وتنێك، به‌و هۆيه‌وه كدانيشتنهكه بۆكاتێكى تر دواخرا.