03/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانى: پێشمه‌رگه ناكشێته‌وه
له‌وتاره‌كه‌يدا ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م پارله‌مانى كوردستان، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى ماوه بۆدرێژكراوه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياندووه، پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌ى ده‌روه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم جێ‌گير كراون ناكشێنه‌وه.
له‌باره‌ى مادده‌ى 140 بارزانى له‌به‌رده‌م پارله‌مانتاراندا ئاماژه‌ى به‌جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ئه‌و مادده‌يه‌كردوه.
له‌باره‌ى پرسى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستانيش، بارزانى داواى كردووه، كۆميسيۆنێكى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست بكرێت بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى ڕاپرسى و هه‌ڵبژاردنه‌كان و چوارچێوه‌ى ياسايىشى بۆ بدۆزێته‌وه.
وه ئاماده‌كاريش بكرێت بۆ ئه‌نجامدانى ڕيفراندۆم، له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان.
بارزانى ئاڵۆزيه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى عێراقى خستوه‌ته ئه‌ستۆى نورى ماليكى سه‌رۆكى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق.
ڕايشى گه‌ياندووه، پێش شه‌ش مانگ ماليكى ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه چه‌كداران له‌موسڵ خه‌ريكى مه‌شقن، به‌ڵام پشتگوێى خستووه.