03/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جۆن كيرى، به‌ته‌له‌فۆن چى به‌بارزانى وتووه؟
وه‌زيرى ده‌روه‌ى ئه‌مريكا، به‌مه‌سعود بارزانى ڕاگه‌ياندووه، پێويسته كورد به‌شداربێت له پرۆسه‌ى سياسى عێراقدا.
وته‌بێژێك به‌ناوى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكاوه ڕايگه‌ياندوه، جۆن كيرى وه‌زيرى ده‌روه‌ى ئه‌مريكا لهپهيوهنديهكى ته‌له‌فۆنيدا، هانى مه‌سعود بارزانى داوه بۆ به‌شداربونى كورد له‌پرۆسه‌ى سياسى عێراقداو ڕۆڵى كورديشى به‌رز نرخاندووه.
ئه‌و وته بێژه ئاشكرايشى كردووه، كيرى ڕايگه‌ياندووه، به‌شدارى كردنى كورد له‌پرۆسه‌ى سياسى عێراق پێويسته.
ئه‌و وته‌بێژه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، ئه‌و وتانه‌ى بارزانى له‌باره‌ى ڕيفراندۆمه‌وه قسه‌ى جددى نييه، ته‌نها بۆ ده‌رخستنى ئاره‌زوى كورده بۆسهربهخۆبوون.
پێشوتريش لايخۆيهوه فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌نديه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، به بي بي سى ئه‌مريكى ڕاگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مريكاش ڕازينهبێت،ئێمه هه‌ر ڕيفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ين.
له‌ئێستاشدا بارزانى سه‌رۆكى ماوه بۆ درێكراوهى هه‌رێم، له‌پارله‌مانى كوردستانه‌و وابڕياريشه وتارێك پێشكه‌ش بكات ڕونكردنهوه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسى هه‌نوكه‌يى بدات.