02/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت دووڕیانی لێكجیابونەوە ٢٨
یه‌كه‌م: ڕیالیزمی ڕه‌نخنه‌یی
1ـ گرنگیدان به‌ڕه‌خنه له كوَمه‌ڵگه‌و كێشه‌كانی
2ـ پێداگرتن له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی خراپه‌و تاوان
3ـ حه‌زكردن و لایه‌نگیری ڕه‌شبینی و دانانی به‌ڕه‌گه‌زێكی بنچینه‌ی له‌مرۆدا
4ـ ده‌رخستنی ڕووی ڕاستی سروشت
5ـ هه‌ڵبژاردنی چیروَك وه‌كو ئامرازێ: بووبلاَ, كردنه‌وه‌ی ئه‌و بیروَكانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت
دووه‌م: ڕیالیزمی سروشتی :
له‌هه‌موو ڕاكانیدا له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه گریدا هاوتایه‌و ئه‌مانه‌شی بووزیاد ده‌كات
1ـ كاریگه‌ربوون به‌بیردۆزه زانستییه‌كان و بانگه‌وازكردن بووجێبه‌جێكردنیا ن له‌بواری كاری ئه‌ده‌بیدا
2ـ به‌تێڕوانینی ئه‌مان مرۆ ئاژه‌ڵێكه‌و ڕه‌مه‌كه‌كانی ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه‌و هه‌مووشتێ: تێیدا ده‌توانرێت شی بكرێته‌وه ژینه هه‌سته وه‌ره‌كه‌شی و لایه‌نه فیكری و جه‌سته‌ییه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بووچه‌ند ده‌رهاویشته‌یه‌كی غوده‌ی
سێیه‌م: ڕیالیزمی سوَسیالیستی: كه‌ماركسیزم بانگه‌وازی بوولاده‌كردوو له‌بیروَكه‌كانیان
1ـ بێگومان چالاكی ئابووریی له گه‌شه‌كردن و په‌ره‌گرتنیدا خوَی بریتیه له بناغه‌ی داهێنانی هونه‌ری له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌ده‌ب به‌پێی چه‌مكه ماركسیه‌كه بخرێته خزمه‌تی كوَمه‌ڵگه‌وه
2ـ كاری ئه‌ده‌بی هونه‌ری، پێویسته له‌سه‌ری كه‌گرنگی به‌وێنه كێشانی ئه‌و ململانێیه بدات كه‌له‌نیوَان چینی كرێكران و جوتیاران و چینی سه‌ر مایه‌دارو بوورژواكاندا هه‌یه‌و یه‌كه‌میان سه‌ر بخات كه‌سه‌ر چاوه‌ی چاكه‌و داهێنانن به‌سه‌ر دووه‌مدا كه‌سه‌ر چاوه‌ی خراپه‌كانن له ژین‌دا
3ـ ڕه‌فز كردنی هه‌ر وێنا كردنێكی نادیار، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه‌په‌یوه‌ندیان به بیروباوه‌ڕه ئاسمانیه‌كانه‌وه هه‌یه
4ـ هه‌لقوَستنه‌وه‌ی هه‌مووهونه‌ره ئه‌ده‌بیه‌كان بووبلاَو كردنه‌وه‌ی مه‌زه‌بی ماركسیزم له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ڕۆمانسیزم خایاندی و دواتریش هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه بووڕیالیزم، خه‌ڵكی چه‌ند هه‌نگاوێكیان له‌سه‌ر هێڵی عه‌لمانیه‌تی داماڵراو له ئاین نابوو بۆیه به‌ره‌و نزمبوونه‌وه ڕوویشتبوون، ڕیالیزمیش هات تاكو ئه‌و واقیعیه‌ی كه‌تێیدا بوون وێنه بكێشێت و پاشان بڵێت ئائه‌وه‌تا ئه‌وه‌یه واقیعی مروَیی!وه‌لێ ئه‌واقعیه‌ی كه‌خه‌ڵی ئه‌وروپای ئه‌وسای تێدا ده‌ژیا هیچ گومانێك له ڕاستیه‌كه‌یدا نه‌بوو به‌لاَم گه‌ربووترایه ئه‌و بارودۆخه به‌ڕه‌های هه‌مووی واقعی مرۆیی بوو مێژوو به‌دروَی ده‌خاته‌وه ئه‌و ماوانه‌ی كه‌مرۆه‌كان ڕێنمونی كرابوون به‌دروَێ ده‌خاته‌وه، له‌و ماوانه‌دا خه‌ڵكی گه‌یشتبوونه لوتكه‌یه‌ك، كه‌له‌م بارودۆخه لاده‌ره‌دا وه‌كو خه‌یاڵێك دێته پێش چاو به‌لاَم واقیعێك بوو كه‌خه‌ڵكی به‌كرده‌وه تێیدا ژیابوون، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بووئه‌و ئاسته بالاَیه بده‌ن ، یاهیچ نه‌بێـ كه‌مێك له‌و نزیك بێته‌وه، دیاره ئه‌وه له هونه‌ری ڕیالیزمی داوانه‌كراوه كه‌ئاسان كاری بوونزمبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی بكات و له‌پێناو چه‌ندنمونه‌یه‌كی بالاَدا! له واقیعێكی ناواقعیدا وێنه‌یان بكات نه‌خێ!ر ! هونه‌ری ساخته ناتوانێت بووداهاتو بژێت وه‌لێ جوداوازیه‌ك هه‌یه له‌وێنه كردنی واقیعێكدا كه‌ئه‌وه‌بێ بارودۆخه‌كه‌یی و به‌چاك و به‌خششیاوی ناو ببرێت، كه‌چی له‌و بنچینه‌یه‌ی كه‌پێویسته له‌سه‌ری بێت لایداوه، له‌گه‌ڵ وێ،ه‌كردنی واقیعێكدا كه‌بارودۆخێكه‌و ناتوانرێت ده‌سكاری بكرێت یا پێویست ناكات ده‌ستكاری بكرێت یاخود كارمان به‌سه‌ر ده‌ستكاری كردنیه‌وه نیه !ئه‌م دووانه هه‌ردووكیان وێنه كردنی واقعن وه‌لێ یه‌كێكیان به ڕوحیه‌تێكی نكۆڵیی كردنه‌وه وێنه‌ی ئه‌و واقعیه لاده‌ره ده‌كێشێت و بانگه‌وازی به‌رز بوونه‌وه له‌و ئاسته ده‌كات و ئه‌وی دیكه‌یش شه‌رعیه‌تی بوونی پێده‌دات به‌وه‌ش ئه‌نجامه حه‌تمیه‌كه هه‌رنزمبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێت نمونه‌ی ڕیالیزمی ئامانجدار، سوره‌تی یوسفه له قورئانی پیرۆزدا (وراودته التی هو فی بیتها عن نفسه وغلق الابوواب وقالت هیت لك، قال معاژ الله انه ربی احسن مپوای انه لایفلح الڤالمون،ولقد همت به وهم بها لولاان رای برهان ربه كژالك لنصرف عنه السوْ والفحشاْ انه من عبادنا المخلصین) یوسف: 22،24 ) هه‌روه‌ها(فلما سمعت بمكرهن ارسلت الیه‌ن واعتدت لهن متكئا واتت كل واحده ونهن سكینا وقالت اخرج علهن فلما راینه اكبرنه وقگعن ایدهن وقلن حاش لله ماهژا بشرا ان هژا الا مللك كریم قالت فدلكن الژی گتننی فیه ولقد راودته عن نفسه فاستعصم ولئن لم یفعل ماامره لیسجن ولیكونا من الصاغرین) یوسف 31، 32، به‌لا/َ ئه‌مه‌یان هێشتا دیمه‌نی كۆتایی نیه به‌ڵ:و دیمه‌نی كوَـای بریتیه له گه‌ڕانه‌وه‌و ته‌وبه‌كردن و خوَبه‌به‌رز گڕارگتن و به‌رزبوونه‌وه (قال ماخگبكن اژ راودتن یوسف عن نفسه وانه ڤن الصادقین ژلك لیعلم انی لم اخنه بالغیب وان الله لایهدی كیدالخائنین وما ابری نفسی ان النفس لاماره بالسوْ الا مارحم ربی ان ربیی غفور رحیم) یوسف: 51،53) هه‌روه‌ها نمونه‌ی ئه‌ده‌بی ڕیالیزمی نزم و پوچ ئه‌و ئه‌ده‌به‌یه كه‌بانگه‌شه‌ی ڕیالیزم بوون ده‌كات به‌لامَ له ڕاستیدا بانگه‌واز بوونزمبوونه‌وه ده‌كات، وایدابنێ كه‌ڕاست ده‌كات له بانگه‌شه‌ی ڕیالیزم بووندا به‌لاَم بۆچی سوره له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دیمنه‌نزمه‌كان به‌ته‌نیاو خوَی دوور ده‌گرێت له چركه ساته‌كانی به‌رز بوونه‌و؟ پاشان ئه‌ی بۆچی نزمبوونه‌وه به‌ناوه ڕاستیه‌كه‌ی ناو زه‌د ناكات كه‌نزمبوونه‌وه‌یه‌ی ؟
-ئامانجه یه‌كه‌مینه‌كانی بزاوتی ڕیالیزم : ڕیالیسته یه‌كه‌مینه‌كان له‌ڕێی ئه‌و ڕۆمانانه‌یانه‌وه كه‌جێكه‌یه‌كی یه‌كه‌می له‌ڕیز به‌ندی شیعری ڕۆمانسیدا كرتبوو، خوَیان به‌ڕه‌خنه گرتن و گوفتوگوَی حاڵه‌ته‌كانی تاك كوَمه‌ڵگه‌وه سه‌ر قاڵ كردبوو، ئه‌مه‌ش ته‌نیا لادان نه‌بوو له خودی خوَیدا به‌ڵكو كارێكی پێویست بوو به‌ڵكو لادان له‌لای ئه‌و هه‌ڵوێسته‌وه هات كه‌ئه‌وان له‌باره‌ی ئاین و ئاكاره‌وه گرتبۆیانه به‌ر، كاتێك وێنه‌ی كێشه مروَییه واقعیه‌كانیان كێشابوو ئه‌مه‌و گه‌ر سه‌لماندمان ته‌نیا وێنه كێشانی كێشه‌كه‌و خستنه ڕووی بووه و له ده‌روونیاندا شتێك نه‌بووه كه‌له‌ڕێی وێنه كێشانه‌وه‌كه‌ویستبێتیان پێشكه‌شی بكه‌ن ئه‌ی‌و هه‌ڵوێسته‌ش كه‌ده‌مان خاته سه‌ر سه‌ره‌تای ڕێگه‌یه‌ك به‌ره‌و بتپه‌رستی له‌دووپرسی لێك نزیكدا چڕ ده‌بنه‌وه
یه‌كه‌میان:شوَڕشكردن به‌سه‌ر نه‌ریته‌كانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی مه‌سیحیدا:
ئه‌وه‌ش له ڕاستیدا هه‌ندێجار واده‌رناكه‌وێت كه به‌شێك بێت له شوَرشكردن به‌سه‌ر سه‌ركێشی كڵێ!ساو سته‌مه‌كانی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا، به‌ڵكو ڕ,كارێكی جودا ده‌نوێنێت، ئه‌گه‌ر به‌لزاك یه‌كێ: بێت له پێشه‌نگه‌كانی ڕیالیزم وه‌كو نمونه چه‌ند پارچه‌یه‌ك له یه‌كێك له ڕۆمانه‌كانیدا وه‌رده‌گرین و ده‌یكه‌ین به شایه‌ت، كه‌گوتووبێژیه‌كی نێوان قه‌شه‌یه‌كی پیرو ژنێكه له ژینی هاوسه‌ر گیریدا سه‌ر كه‌وتو نه‌بووه : ( پیاوه پیره‌كه وتی: به‌هه‌رحاڵ به‌ڕێزم ماركیزه: ئایا كه‌مێ: بیرت له توَپه‌ڵه ئازاره‌كانی مرۆایه‌تی كردووته‌وه؟ئایا چاوه‌كانت به‌ره‌و ئاسمان به‌رز كردووته‌وه؟ ژنه‌كه وتی: نه‌خێرگه‌وره‌م، چونكی یاسا كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كان زوَر به‌توندی دڵیان گرتوم و پارچه پارچه‌یان كردووم هه‌تاكو ناتوانم ده‌روونی خوَم بووئاسمانه‌كان به‌رز بكه‌مه‌وه، له‌وانه‌شه یاساكان له دڵڕه‌قی دابه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌وه نه‌هاتبن،ئوَف كوَمه‌ڵگه، دیسان پیاوه پیره‌كه: به‌ڕێزه‌كه‌م ئێمه له‌سه‌رمانه گوێڕایه‌ڵی ئه‌میان و ئه‌ویشیان بكه‌ین چونكی یاسا هه‌رخودا قسه‌یه‌و دابه‌كانیشی كرده‌وه‌ی كوَمه‌ڵگه‌ن، ماركیزه ده‌ستی كرده‌وه به‌قسه كردن و جوَرێك له سه‌ر سورَمانی پێوه دیار بوو (گوێڕایۆه‌ڵًی كوَمه‌ڵگه؟) هێی گه‌وره‌م بێگومان هه‌موو خراپه‌كانی ئێمه له‌وه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن خودای هیچ یاسایه‌كی بووبه‌دبه‌ختی دانه‌ناوه وه‌لێ كاتێك خه‌ڵكی هه‌ندێكیان له گه‌ڵ هه‌ندێكیان كوًَده‌بنه‌وه ئه‌وكات كاره‌كه‌ی خودا تێك ده‌ده‌ن، ئێ!مه‌ی ئافره‌تان مه‌ده‌نیه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵكردین كه‌خراپتر بوو له‌وه‌ی سروشت پێی كردین سروشت ئازاره جه‌سته‌ییه‌كانمان به‌سه‌ردات ده‌سه‌پێنێت كه‌هێور نه‌بوونه‌ته‌وه له‌كاتێكدا مه‌ده‌نیه‌ت ئه‌و هه‌ست و سوَزانه‌ی بووزیاد كرد كه به‌رده‌وام ناپاكی لێ ده‌كه‌ن، كاتێك سروشت بوونه‌وه‌ره لاوازه‌كان ده‌خنكێنێت ئێوه‌ش له‌و كاته‌دا حوكمی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن كه‌بژێت بووئه‌وه‌ی ته‌سلیمی به‌ردبه‌ختیه‌كی به‌رده‌وامی بكه‌ن هاوسه‌ر گیریش دێته دی، كه‌سیسته‌مێكی كوَمه‌ڵ!گه‌ی بۆی ملكه‌چه و خوَمان به‌ته‌نیا هه‌ست به قورسیه‌كانی ده‌كه‌ین، پیاو ئازادی بووهه‌یه‌و ئافره‌تیش ئه‌رك، پێویسته له‌سه‌ر ژینی ئێمه‌ی ئافره‌ت هه‌موو ژینی خوَمانتان بده‌ینێ ئیوه‌ش له ژینتانا بووئێمه چه‌ند چركه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن نه‌بێت،هیچتان نیه، پاشان پیاو كاتێك ئێمه له‌كوێری خوێمانه‌وه ملكه‌چ ده‌بین ئه‌و بۆخۆی شته‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت، ئوَی گه‌وره‌م له‌وانه‌یه بتوانم هه‌موو شتێكت پێ‌بڵێم، ..... هاوسه‌ر گیری به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ئه‌مڕۆپیاده‌ده‌كرێت لای من واده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ره‌لاَی و خوَفروَشتنێكی ڕێگه‌پێدراو بێت و هه‌موو ئازاره‌كانمان لێوه هه‌ڵبقوڵێن ..) دوای قسه هێنان و بردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌یان ماركیزه به قه‌شه‌كه ده‌ڵێت(بێگومان ئێوه ئه‌و دروستكراوه هه‌ژارانه ئابڕوو ده‌به‌ن كه‌خوَیان به پیاوێكی تێپه‌ڕ له به‌رامبه‌ر چه‌ند قوڕووشێكدا ده‌فروَشن چونكی برسێتی و پێویستی بوون ئه‌و پێكه‌وه ژینه تێپه‌ڕه ده‌حه‌لاَڵێنن، ی‌ئه‌مه‌و له كاتێكدا كوَمه‌ڵگه له‌و هاوسه‌ر گیریه ڕاسته‌وخۆیانه خوَش ده‌بێت و هانی ده‌دات كه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی قێزه‌ونن و له‌نێوان كچێكی ساده‌و پیاوێكدایه كه‌سێمانگ زیاتر له‌وه‌و پێش نه‌یبینیوه ئه‌و كچه ساده‌یه به‌درێژای ژینی ده‌فروَشرێت، گومانی تێدانیه نرخه‌كه به‌رز ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئێوه ڕێتان پێبدایه ده‌ستخوَش و هاوكاری بكرایه له‌سه‌ر ئازاره‌كانی كاتێك ئێوه هه‌ڵده‌ستن به‌سه‌ر په‌رشتی كردنی به‌لاَم نا... له‌كاتێكدا كوَمه‌ڵگه قسه هه‌ڵده‌به‌ستێت بوو باشترینی ئافره‌تان له ناو ئێمه‌دا !ئه‌مه‌یه چاره‌نوسی ئێمه‌له‌هه‌ردوو ڕووه‌كه‌یه‌وه ڕوونه، خوَفروَشتنی گشتی و سه‌ر شوَڕی و ئابڕۆچوون یا خوَفوروَشتنی شاراوه‌و به‌دبه‌ختی) ئێستاش ده‌توانین بڕیار بده‌ین به‌وه‌ی ئایا ڕیالیستبوونی به‌لزاك ئامانجی وێنه كێشانی مه‌رگه‌ساتی هه‌ندێك له ئافره‌تانه یا ئامانجی مایه پوچی پیاوی ئایین و هیچ و پوچی و قێزه‌ونی نه‌ریته‌كانه؟ له‌دوای ئه‌وه شتێكی ناموَنیه كه‌زوَربه‌ی ڕۆمانه ڕیالیستیه‌كان سورد له‌سه‌ر وێنه‌كێشانی كوَمه‌ڵگه له‌دوژمنێكی سه‌ر سه‌ختی وادا كه‌كوَت ده‌كاته ده‌ستی تاك و ئازادی و چاو تێبڕینه‌كانی سنووردار ده‌كات
دووه‌میان: هێرشكردنی ڕاسته‌وخۆ بۆسه‌ر ڕاستیه‌كانی ئاین:
له‌كاتی ده‌ستپێكردنی بزاوتی ڕێنیسانسه‌وه ڕوحیه‌تی ڕقبوون له‌ئاین له‌لایه‌ن ئه‌دیب و هونه‌ر مه‌ندانه‌وه به‌ڕوونی ده‌بینین له به‌رهه‌مه شیعری و هونه‌ریه‌كانیاندا وه‌لێ ئه‌م ڕوحیه‌ته له‌ڕێی هێرشكردنه سه‌ر پیاوانی ئاینه‌وه گوزارشت له‌خوَی ده‌كات، زوَربه‌كه‌می وێراویه‌تی هێرشی ڕاسته‌وخۆبكاته سه‌ر ڕاستیه‌كانی ئاین نمونه‌ی ئه‌وه‌ش له كوَمیدیاكه‌ی دانتی و قسه‌كانی رابلیه‌دا بینیمان.. هه‌روه‌ها هه‌ردووشانوَنامه‌كه‌ی موَله‌ر(وشك هه‌ڵهاتو)و(ته‌رتوف) كه‌دووه‌میان وێ،ه‌ی دووڕ,ی پیاوی ئاین و چاو پیسیه‌كه‌ی دی‌كێشێت له‌نمونه‌ی ئه‌ویش چیروَكی (خاوه‌ن ده‌ستڕه‌كه) ی شوَسه‌ره دانه‌ری كتێبی (چیروَكی فیكری ڕۆژئاوزایی) ده‌ڵێت( به‌زوَری ئه‌ده‌بی میللی نی,َه‌نددا باسی قه‌شه‌ی چاو چنوَك و قه‌شه‌ی خراپه‌كارو قه‌شه‌ی له‌خوَبای ده‌كات كه‌دنیا سه‌ر قاڵی كردووه به‌هه‌مان شێوه شوَسه‌ر وێنه‌یه‌كی جوانی پیاوانی ئایینمان ناداتێ له‌گه‌لًَ ئه‌وه‌شدا له‌هه‌موو ئه‌وانه‌دا مه‌گه‌ر كه‌مێك تاڵی تێدابێت، ته‌نیا مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه كه‌قه‌شه بووئاستی مروَییی گشتی دابه‌زێنن، نه‌م مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بووبی َكه‌مه‌یدانخودازی مه‌سیحی فه‌لسه‌فی و ئایینی بكه‌ن واته ئه‌و تێڕوانینه گشتیه‌ی كه‌بووگه‌ردوون هه‌یبووه هه‌روه‌ك چوَن ویستی ته‌حه‌دای كڵێسا‌و ئاینه‌كه‌ی بكات له‌ڕۆژگاری فوَلتێرو توَم بین دا) پاشان كاره‌كه زوَر له‌وه زیاتر په‌ره‌ی گرت به‌تایبه‌ت له نوسینه‌كانی سه‌ر ده‌می ڕووشنگه‌ریدا به‌لاَم پیاوی ئاین به‌خراپه كاریه‌كانیشیه‌وه هێشتا به‌رده‌وام هه‌رئه‌و ده‌روازه‌بوو بووهێرشكردنه سه‌ر ئاین ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی له چیروَكی (ژنه ڕأهیبه‌كه) ی دیدروَ:ی پێشه‌وای ئینسایكلوَ پیریه فه‌ڕه‌نسیه‌كان دا جه‌رده‌كه‌وێت، كه‌له شه‌سته‌كاندا له پاریس به‌ناوی (ژنه دینداره‌كه) نمایشكرا، چونكی كڵێسا ناڕه‌زای له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی هه‌بوو ڕیالیزم هات و ڕۆڵی هێرشكردنی ڕاسته‌وخوَی بووڕاستیه‌كانی ئاین ده‌گێڕاو هاوڕێبوو له‌گه‌ڵ ناوزڕاندنی پیاوه‌كانی، ئه‌وه‌ش به‌زوی ڕاشكاویی ده‌ستی پێكردوو ئه‌وه‌تا(گوَستاڤ فلوَبیر) شایه‌تێكمان له‌و باره‌یه‌وه ده‌داتێ و له‌ڕۆمانه‌كه‌یدا (مه‌دام بووڤاریی) كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌هوَیه‌وه حوكمدرا له‌یه‌كێ: له‌به‌شه‌كانیدا ئافره‌ته خزمه‌تكاره‌كه‌ی قه‌شه داوای لێ ده‌كات گه‌رده‌یه‌وێت قومێك عه‌ره‌قی بووده‌هێنێت ئه‌ویش عوزرده‌هێنێته‌وه‌و پشت هه‌ڵده‌كات (هه‌رئه‌وه‌نده‌ی كه‌ده‌رمان سازه‌كه دڵنیابوو جارێكی‌تر گوێی له ده‌نگی پێیه‌كانی قه‌شه‌بوو هه‌تاكو له ڕێڕه‌وه‌كه‌یدا ڕای خۆی بووده‌ربڕی و وتی په‌شیمانه له‌و كاره‌ی به‌لاَم قه‌شه‌كه به‌چه‌ندین جوَری ڕقاوی ڕیابازه‌وه ڕه‌فزی كرد لێی ببوورێت، چونكی له‌و كاته‌دا قه‌شه‌كان عاره‌قیان به‌دزیه‌وه ده‌خوارده‌وه‌و هه‌وڵێ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌یان بوو كه‌كڵێسا باجه‌كانی چه‌ند تاقدی كرد له‌سه‌ر هاولاَتیان
0(ژنه خزمه‌تكاره‌كه:بێگومان سه‌رباری قسه‌كه‌ی توَ كه‌ده‌توانێـ چواری وه‌ك توَ له‌سه‌ر ئه‌ژنوَكانی لوت بدات، به‌لاَم پیاوه‌كانمان ئه‌و هاوكاری كردن له‌هه‌ڵگرتنی پوشی وشكدا .... ده‌رمانسازه‌كه: شتێكی باشه كچه‌كانتان بنێرن تاله‌به‌رده‌م پیاوانێكی له‌و جوَره‌دا دان به خراپه‌كانیاندا بنێن ! گه‌رمن له ناوه‌ندی بڕیاردا بوومایه فه‌رمانم ده‌كرد كه‌قه‌شه‌كان هه‌موو مانگێك ڕه‌گی ده‌رمانه‌كانیان بپچڕێنرێت له‌پێناوی به‌ر ژه‌وه‌ندی پوَلیس و كاردا
ـ به‌سه واز له‌وه بێنه مسیوَ هوَمیوَ توَكافری و هیچ ئاینت نیه
ـ نا، به‌ڵكو من ئاینم هه‌یه، ئایینی تایبه‌تی خوَمه ئه‌وه‌نده‌م له‌خوداترسان لایه له‌سه‌رروی ئه‌وه‌وه‌یه كه‌لای ئه‌وان هه‌یه، سه‌رباری دووڕووی دروَزنیان من به‌پێچه‌وانه‌وه خودا ده‌په‌رستم بڕوام به‌بوونێ:ی بالاَ هه‌یه‌و بوونی كردگارێك كه‌هه‌رچوَنێك نادیاریه‌كه‌ی ...به‌لاَم من پێویستم به‌وه نیه بڕووم بووكڵێسا تاكو به‌پاره‌ی خوَم پیاوانێك قه‌ڵه‌و بكه‌م به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ن .. بێگومان مرۆ ده‌توانرێت بۆلای خودا ڕێنمونی بكرێت له‌دارستانێكیشدا بێت یاله به‌رزاییه‌كدا یاته‌نیا به ورد بوونه‌وه له گومه‌زی مردوویه‌ك بێگومان خودا من خودای سوقرات و فرانكلین و فوَلتێرو بیرانجیه‌یه من له‌و سه‌ر خه‌رانه‌ی ئیمانم ئه‌و ئیمانه‌ی كه(سافوا)و (ڕۆسۆ) بانگه‌وازیان بۆلای ده‌كرد له‌بڕوا دارانم به‌بنه‌ماكانی شوَڕشی 1789 ز نه‌مر ناتوانم خودایه‌كی بانگه‌شه بۆكراو بپه‌رستم كه‌له باخچه‌كه‌یدا ده‌ڕووات و گوَپاڵه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ماڵئاوای له هاوڕێكانی ده‌كات له‌نێ, قوڕگی ماسیه‌كاندا به‌ده‌م هاوار كردنه‌وه‌ده‌مرێت و دوای سێ ڕۆژ زیندوو ده‌بێ!ته‌وه، ئه‌مانه له خودی خوَیاندا هه‌رهه‌موویان شتی نزم و پوچن و به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ یاساكانی سروشتدا دژ به‌یه‌كن له‌مه‌وه تاڕاده‌یه‌ك بوومان ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌چوَن قه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌ستیان گرتوه به‌نه‌زانیه‌كی پته‌و ڕه‌قه‌وه كه‌نه‌رم نابێت و ده‌یانه‌وێت مرۆیش له‌گه‌ڵ خوَیاندا له ناو سكی ئه‌و نه‌زانیه‌دا بشارنه‌وه)