هه‌ر یه‌كه له‌و 32 هه‌ڵبژارده‌ی به‌شداربووی مۆندیالی به‌ڕازیل كه ڕاهێنه‌ره‌كانیان مووچه وه‌رده‌گرن كه‌م تا زۆر له یه‌كه‌وه نزیكن .
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه فابیۆ كاپیلۆ و رۆی هاجسۆن ڕاهێنه‌رانی به‌ریتانیا و ڕووسیا ده‌وڵه‌مه‌ندترین ڕاهێنه‌رن له‌نێو ئه‌و 32 ڕاهێنه‌ره به‌شدار بووانه‌ی مۆندیالی به‌ڕازیل .
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه فابیۆ كاپیلۆی ئیتاڵی كه ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ڕووسیایه موچه‌كه‌ی بریتییه له 8 ملیۆن و 360 هه‌زار یۆرۆ بۆ هه‌ر ساڵێك .
كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین موچه‌یه كه ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌یه‌ك وه‌ری ده‌گرێت .
له‌دوای ئه‌ویش رۆی هاجسۆن به‌پله‌ی دووه‌م دێت به وه‌رگرتنی موچه‌ی بڕی 4ملیۆن و 371 هه‌زار یۆرۆ بۆ هه‌ر ساڵێك .
هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه پله‌كانی تر به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
1-
فابیۆ كاپیلۆ (ڕوسیا) : 8360000000 یۆرۆ سالاَنه .
2-
رۆی هاجسۆن (ئینگلترا) : 4371000000 یۆرۆ سالاَنه .
3-
سێزار براندێلی (ئیتاڵیا) : 3216000000 یۆرۆ سالاَنه .
4-
فلیپ ئسكۆلاری (به‌ڕازیل) : 2957000000 یۆرۆ سالاَنه .
5-
ڕاهێنه‌ری سویسرا : 2786000000 یۆرۆ سالاَنه .
6-
یواخیم لۆ (ئه‌ڵمانیا) : 2680000000 یۆرۆ سالاَنه .
7-
دێل بۆسكێ (ئیسپانیا) : 2519000000 یۆرۆ سالاَنه .
هه‌روه‌ها كارلۆس كی رۆش (ئێران) : 1561000000 یۆرۆ سالاَنه به‌پله‌ی سیازده‌یه‌م دێت .