سه‌رۆكى ماوه‌به‌سه‌ر چوى حكومه‌تى عێراقى نورى ماليكى له‌وتارى ههفتانهيدا، ڕايگه‌ياندووه، پاش ئاسايى بونه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه سوپا ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ى پێشتر لێى بووه.
پاش ئه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى ماوهبۆدرێژكراوهى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياندبوو، ماده‌ى 140 كۆتايى پێهاتوه، نورى ماليكى له‌وتارى هه‌فتانه‌ى خۆي‌دا وه‌ڵامى دايه‌وه.
نورى ماليكى لهوتارهكهيدا ڕايگه‌ياندووه، هه‌ڵوێستى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى هه‌رێم له‌م دواييه‌دا جێى قبوڵ نييه.
ماليكى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوه، ماده‌ى 140 ماده‌يه‌كى دهكى ده‌ستورييه وتائێستا كۆتاىي پێ نه‌هاتووه.
وتيشى: له‌كه‌سى قبوڵ ناكه‌ين ئه‌م بارودۆخه بقۆزێته‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى ئێستا پێشمه‌رگه‌ى تێدا جێگيره، ماليكى ڕايگه‌ياند، "دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، سوپای عێراق جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر لێبووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ده‌بێ كورد پابه‌ندی ده‌ستوور بن به‌وه‌ی به‌شێكن له عێراق و هه‌موو مافێكیان هه‌یه.