ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌مێژووی مۆندیال كه هه‌ر یه‌كه‌می 8 گروپه‌كه سه‌ركه‌ون بۆ قۆناغی 8ی مۆندیال .
دوای ته‌واو بوونی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناغی 16ی مۆندیالی و گه‌یشتنی 8 هه‌ڵبژارده بۆ قۆناغی 8 و ماڵئاوایی كردنی ئه‌و 8 هه‌ڵبژارده‌ی دیكه ، وابڕیاره ڕۆژی هه‌ینی 4/7/2014 كاتژمێر 7ی ئێواره به یاری نێوان فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا قۆناغی هه‌شت ده‌ست پێ بكات .
ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ش كه خۆیان گه‌یاندووه به‌م قۆناغی بریتین له : فه‌ڕه‌نسا – ئه‌ڵمانیا – به‌ڕازیل – كۆڵۆمبیا – ئه‌رجه‌نتین – به‌لجیكا – هۆڵه‌ندا – كۆستاریكا )
هه‌ر یه‌ك له‌م هه‌ڵبژاردانه له قۆناغی 16 ئه‌ركێكی قورسیان هه‌بوو تا توانیان خۆیاان بگه‌یه‌ننه قۆناغی هه‌شت . به‌ڕازیلی میوانداری مۆندیال كه ڕوبه‌ڕوی شیللی بوویه‌وه نه‌یتوانی له 90 خوله‌كی یاسایی یارییه‌كه بباته‌وه به‌ڵكو به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه توانی هه‌ڵبژارده‌ی شیللی وه‌لا بنێت . هه‌روه‌ها كۆستاریكاش به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له یۆنانی برده‌وه .
هه‌ر یه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌رجه‌نتین و به‌لجیكاش له كۆتا خوله‌كه‌كانی دوو تایمی زیادكراو توانیان هه‌ڵبژارده‌ی به‌رامبه‌ریان به‌لاوه بنێن ، هۆڵه‌نداش به‌زه‌حمه‌ت و له كۆتا خولهك به‌رامبه‌ر مه‌كسیك بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد .
خشته و كاتی یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
هه‌ینی 4/7/2014
كاتژمێر 7ی ئێواره ( فه‌ڕه‌نسا – ئه‌ڵمانیا )
كاتژمێر 11ی شه‌و ( به‌ڕازیل – كۆڵۆمبیا )
شه‌ممه 5/7/2014
كاتژمێر 7ی ئێواره ( ئه‌رجه‌نتین – به‌لجیكا )
كاتژمێر 11ی شه‌و ( هۆڵه‌ندا – كۆستاریكا )