02/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مالیکی: دروستبونی دەوڵەتی کوردی دەبێتە مایەی کاولکاری لە ناوچەکەدا
نوری مالكی سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، كه له‌به‌غدای پایته‌ختی عێراق ئه‌نجامیدا سوپاسی (عه‌لی سیستانی) گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عێراق كرد، بۆ ئه‌و فه‌توایه‌ی ده‌ریكرد بۆ جیهادو داوای له‌هاوڵاتیان كرد به‌شداربن له‌جه‌نگی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به (داعش)، هه‌روه‌ها داواكاربوو له‌هاوڵاتیان به‌ده‌م فه‌تواكه‌ی سیستانییه‌وه بچن، ئاشكراشیكرد، له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، كێشه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومهن ناهێڵین.
له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌و ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)ه‌وه مالكی ڕایگه‌یاند، ماده‌ی (140) ته‌واو نه‌بوه، ئه‌و ماده‌یه ماده‌یه‌كی ده‌ستورییه‌و ده‌بێت به‌گوێره‌ی ده‌ستور جێبه‌جێبكرێت، وتیشی"ئه‌و لێدوانانه‌ی كه باس لهوهدهكهن ماده‌ی (140) ته‌واو بوه‌و هه‌رێمی كوردستان ڕیفراندۆم ئه‌نجامده‌دات، ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن كه دروستبونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێته مایه‌ی كاولكاری، بۆیه پێویسته كورد پابه‌ندی ده‌ستور بێت‌و به‌گوێره‌ی ده‌ستور مامه‌ڵه بكات".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، نابێت هیچ لایه‌نێك ئه‌و دۆخه بقۆزنه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ند ناوچهیهكو چهكو ته‌قه‌مه‌نی سوپای عێراق، وتیشی:"له‌و وتانه په‌شیمان ببنه‌وه كه وتویانه، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ڕێوشوێنه‌كان سه‌ختر ده‌كه‌ن".