میـوانی ئازیـز
01/07/2014 نوسەر: bzavpress

میـوانی ئازیـز

له‌گــه‌ڵ نـــه‌سـیمـی شـنه‌ی بای سـه‌بــا  
ئـه‌ڵیـَم: ره‌مــه‌زان ســلاَو ،  مــه‌رحـه‌بــا  
بـه‌خـێر بێـیتـه‌وه‌  دۆســـتیدێـتـرینــم  
هـێـنـه‌ری هـیـَزی  بــڕوا و ئــه‌ویــنــم 

میـوانی ئازیـز شــه‌یـدام  بــۆ لیــقـات 
ئه‌ی مانـگـی تـه‌وبـه‌و پــڕله‌ مـوناجــات 
هـه‌گبـه‌ی تـۆ پـڕه‌ له‌ زیـكـرو تـه‌سبـیـح  
شــه‌وت پـڕ نــزا و  نـوێـژی  تـه‌ڕاویــح 

تـۆ  ،ئه‌ی ره‌مـه‌زان ،  ئـه‌ی مانـگی ته‌قـوا 
ئارامـبه‌خـشی ڕۆح ، هـاتـووی له‌لای خـوا 
تـۆ ئـه‌و  میـوانه‌ی سـاڵی  جــارێ  دێـی 
ڕێـزت  له‌ سـه‌رچاو ،دڵ خــۆشـی ده‌وێی