01/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاری هه‌رسین "فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه بازرگانی به به‌نزینه‌وه ده‌كات
سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی بێ بهنزینییهوه نه‌یانتوانیوه به‌شداری له پرسه‌ی پێشمه‌رگه‌كان بكه‌ن و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه بازرگانی به به‌نزینه‌وه ده‌كات.
ئاری هه‌رسین، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی رووداو له‌باره‌ی قه‌یرانی به‌نزینه‌وه رایگه‌یاند: په‌رله‌مانتاریش وه‌ك خه‌ڵكی تر 3 بۆ 4 كاتژمێر له سه‌ره‌ی به‌نزین ده‌وه‌ستێت تاوه‌كو 30 لیتر به‌نزینی پێده‌درێت.
ئاری هه‌رسین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: موعاناتی ئێمه ئه‌وه‌یه ناتوانین وه‌ك پێویست خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین چونكه له‌ئێستادا به‌هۆی بێ بهنزینییهوه نه‌مانتوانیوه به‌شداری له پرسه‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كاندا بكه‌ین.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاری هه‌رسین ئاشكرایكرد: فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ بازرگانی به به‌نزینه‌وه ده‌كات.