01/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حامد كاره‌زای: شه‌ڕكردن له گه‌ڵ تالبان ره‌وانیه و ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت به به‌رده‌وامی ئه‌و جه‌نگه پلانه‌كه‌ی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامی پێ بده‌ن
سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان حامد كاره‌زای ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له شه‌ری سیانزه ساڵی رابردوودا هیچ رۆڵێكی نه‌بووه و نه‌یشی ویستووه له‌و ماوه‌یه‌دا كه ئه‌فغانیه‌كان یه‌كتری ده‌كوژن ببێته فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
كاره‌زای له چاوپێكه‌وتنێكی دا له‌گه‌ڵ گۆڤاری ئه‌تلانتیك گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر چی من فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بووم به‌لاَم هیچ كات فه‌رمانی جه‌نگم له ولاَتدا ده‌رنه‌كردووه چونكه ده‌زانم له هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا هاوولاَتی ئه‌ففانی هه‌یه. كاره‌زای ئاماژه‌یشی به‌وه‌داوه كه هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ له ئه‌ففانستان دا پلانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوایه و هاوولاَتیانی ئه‌فغانستانیش باجی ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوایان له هه‌مووكه‌س زیاتر داوه.سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان ئه‌وه‌یشی روونكرده‌وه‌ته‌وه كه شه‌ڕكردن له گه‌ڵ تالبان ره‌وانیه و ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت به به‌رده‌وامی ئه‌و جه‌نگه پلانه‌كه‌ی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامی پێ بده‌ن. به‌پێی ئاماره‌كان رۆژانه‌ی به‌هۆی جه‌نگه‌وه له ئه‌فغانستان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج تا ده‌سه‌رباز و پۆلیسی ئه‌و ولاَته ده‌كوژرێن و هاوولاَتیانی سیڤیلیش زۆرترین زیان له‌و شه‌ڕه ده‌بینن