سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پاش دوومانگ له‌هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ساز ده‌دات .
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنران له‌كاتێكدایه وڵات به‌قه‌یرانێكی قوڵدا تێپه‌ڕده‌بێت، وهه‌مولایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی .
به‌پێی ده‌ستور پێویسته‌له‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆكێك وهه‌ردوو جێگره‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرێت .
.سوننه‌كانیش به‌بێ كوتله‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، پشكی ئه‌وانیش پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، به‌ڵام دیارنییه تائێستا ئه‌و پۆسته ده‌درێته‌كامه سه‌ركرده‌ی سوننی
هه‌رچی له پۆستی سه‌رۆك كۆماره كه‌تائێستا پشكی كورده، له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستاندا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌پێشوتردا ئه‌وپۆسته‌له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری یه‌كێتیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا، به‌ڵام له‌ئێستادا دیارنییه ئه‌و پۆسته ده‌درێته‌وه یه‌كێتی یان پارتی ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گرێت، به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دانوستاركاری كوردیش، هه‌وڵ له‌ئاراداهه‌یه تاسبه‌ینێ كاندیدی كورد بۆ ئه‌وپۆسته یه‌كلابێته‌وه .
له‌لای خۆیه‌وه یه‌كێتی نیشتیمانی ئه‌و پۆسته به‌مافی خۆی ده‌زانێت و پێی وایه پۆستی سه‌رۆك كۆمار هی كورده و له‌نێو كوردیشدا بۆیه‌كێتی بڕاوه‌ته‌وه .
لای خۆشیانه‌وه شیعه‌كان، له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كۆبونه‌ته‌وه‌و بڕیاره ئه‌مڕۆ كاندیدی خۆیان بۆپۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلا بكه‌نه‌وه .
به‌پێی زانیارییه‌كانیش، هه‌ریه‌كه له‌عادل عبدالمهدی وئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و نوریمالیكی، كێبڕكێده‌كه‌ن، سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌ش پێی وایه ئه‌گه‌ر به‌ده‌نگدانبێت، مالیكی سه‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وسه‌ركرده‌یه پێی وایه به‌ته‌وافق دیاری ده‌كرێت .