له‌كه‌ركوك پۆليسيان كه‌مه‌، گه‌نجه‌كان مزگه‌وته‌كان ده‌پارێزن
30/06/2014 نوسەر: bzavpress

له‌كه‌ركوك پۆليسيان كه‌مه‌، گه‌نجه‌كان مزگه‌وته‌كان ده‌پارێزن

قايمقامى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوك، ڕايگه‌ياند، گه‌نجان مزگه‌وته‌كان ده‌پارێزن.

كامیل ساڵەیی قایمقامی قەزای مەڵبەندی كەركوك له‌كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا، رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارودۆخە لە ناكاوەی كە دروستبووە ئەمساڵ رێژەی پۆلیس لە ناو بنكەكانی پۆلیسدا كەمە، بۆیە لەكاتی بەڕێوەچونی نوێژەكانی تەراویح گەنجەكان پاسەوانی مزگەوتەكان دەكەن بۆ ئەمەش رێككەوتن لەگەڵ وتارخوێنەكاندا كراوە".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدايه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌ڕێژه‌يه‌كى به‌رچاو له‌سنورى كه‌ركوك جێگيركراون.