30/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆستاريكا، يۆنانى نارده‌وه بۆماڵه‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا به لێدنی یه‌كلاكه‌ره‌وه توانی شكست به یۆنانيه‌كان بهێنێت و خۆی بگه‌يه‌نێته قۆناغی هه‌شتى ی مۆندیالی به‌ڕازیل .
له یارییه‌كی دیكه‌ی قۆناغی 16 هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا و یۆنان به یه‌كگه‌یشتن، سه‌ره‌تا روئێز توانی له خوله‌كی 52 گۆڵی یه‌كه‌می كۆستاریكا تۆمار بكات، به‌لاَم له خوله‌كی 66 به‌هۆی وه‌رگرتنی كارتی زه‌ردی دووه‌م بۆ یاریزانی كۆستاریكایی دوئارتۆ كرایه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ل بۆ یۆنانییه‌كان ره‌خساند تا زیاتر هێرش به‌رنه سه‌ر كۆستاریكا و له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌ك و له خوله‌كی 91 توانی گۆڵی یه‌كسانی تۆمار بكه‌ن و یارییه‌كه‌ش درێژه بكێشێت بۆ دوو تایمی زیادكراوی 15 خوله‌كی.
به‌لاَم له‌م دوو تایمه‌ش هه‌ر یه‌كسان بوون و ناچار په‌نا برایه به‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
كۆستاریكا به لێهاتویی گۆڵپارێزه‌كه‌یان توانی به ئه‌نجامی 5 به 3 یارییه‌كه ببه‌نه‌وه سه‌ربكه‌ون بۆ قۆتاغی 8 . وه له‌و قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی هۆڵه‌ندا ده‌بنه‌وه .