03/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئارێزعبدالله به‌شێوه‌ی فه‌رمی بڕیاری تجمید كردنه‌كه‌م پێنه‌گه‌یشتووه
ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له هه‌ولێر، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نیوان ئه‌و و ئه‌رسه‌لان بایز روویداوه ده‌شڵێت هه‌واڵی ته‌جمید كردنه‌كه‌ی له میدیاكانه‌وه بیستوه.
دوێنی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له هه‌ولێر، ده‌مه‌قاڵێیه‌كی توند له نێوان ئه‌رسه‌لان بایز، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رووده‌دا و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئارێز عه‌بدوڵڵا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێهشت.
ئارێز عه‌بدوڵڵا هۆكاری دهمهقاڵێیهكهی گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌و له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه به رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی ئه‌نجامدرا.
سه‌رباره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ش كه بڵاوكرابوه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرادیه‌تی ئه‌نجام دراوه، بڕیاری ته‌جمید كردنی ئارێز عه‌بدوڵڵا دراوه، ناوبراو وتی: دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بووه، وه‌ك هاووڵاتیان ئه‌و بابه‌ته‌ی له میدیاكان بیستووه و به شێویه‌كی فه‌رمی ئه‌و بڕیاره‌ی پێ نه‌گه‌یشتووه.
دووابه‌دوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سهرۆكایهی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان
ئارێز عه‌بدوڵا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی حیزبه‌كه‌ی، ره‌خنه‌ی توندی له‌و كاره گرت و به "كوده‌تا" وه‌سفی كرد ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناره‌زایی مه‌كته‌بی سیاسی له دژی ناوبراو و لێپرسینه‌وه لێی.