30/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نوێنه‌رانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌رى كۆده‌بنه‌وه
له‌به‌غداد وهفدێكى يه‌كێتى وسه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى كۆبونه‌وه.
لهكۆبونهوهيهكدا كهلهنوسينگهى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى ئه‌نجام دراوه يه‌كێتى نيشتيمانى وهاوپهيمانى نيشتيمانى جه‌ختيان لهيهكڕيزى نيشتيمانى كردوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك لهنوسينگهى ئيبراهيم جهعفهريى ڕايگه‌ياندوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا جه‌ختيان كردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر هاوكارى ويهكڕيزى نيشتيمانى بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ڕونيشى كردوه‌ته‌وه، هه‌ردولا كۆك بون له‌سه‌ر گرنگى بهشداربونيان له‌يه‌كه‌م دانيشتنى پارله‌مانى عێراقدا.