30/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
"داعش" ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ڕاگه‌ياند
ده‌وڵه‌تى ئيسلامى له‌عێراق و شام "داعش"، دروستكردنى خه‌لافه‌تى ئيسلامى ڕاگه‌ياند ويه‌كه‌م خهليفهيشى بۆخۆى هه‌ڵبژارد.
لهتۆمارێكى ده‌نگيدا، وته‌بێژى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى له‌عێراق وشام"داعش" ڕايگه‌ياندوه، خه‌لافه‌تى ئسلاميان كردوه‌و به‌يعه‌تيان به ئهبوبهكربهغدادى داوه وه‌ك خه‌ليفه‌ى موسڵمانان له‌سه‌رتاسه‌رى جيهاندا.
وتهبێژێكهى "داعش" به‌ناوى محمد عدنان، وتویەتی" دەوڵەتی ئیسلامی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و ئەمیر وئەنجومەنی شورا لە خۆدەگرێت و نوێنەرایەتی ئەھلی حەل وعەقد دەکات، بڕیاریدا خەلافەتی ئیسلامی رابگەیەنێت و خەلیفەی موسوڵمانانیشی دیاریکرد.
وتەبێژەکەی داعش ئاشکراشیکردکە بەیعەتیان ياوه بە ئەبو بەکر بەغدادی وبوەتە خەلیفەی موسڵمانان و ڕوونیشیکردۆتەوە کە لەمەو دوا پاشگری عێراق و شام لە سەر ناوەکەیان لادەبرێت و لە ژێر ناوی " دەوڵەتی ئیسلامی " کاردەکەن.
محەمەد عەدنانی وتەبێژی دەولەَتی ئیسلامی"داعش" سنوری خەلافەتە ئیسلامییەکەی ئاشکراکرد، لە حەلەبی سوریاوە تا پارێزگای دیالەی عێراق دەگرێتەوە و ئاماژەشی بەوەکردووە، سەرجەم کارەکانی دامەزراندنی خەلافەتەکە تەواوبون ووالی و قازیش بۆ ھەموو ناوچەکان دیاریکراوە.