هۆڵه‌ندا ومه‌كسیك یاری سێیه‌می قۆناغی 16ی مۆندیالیان ئه‌نجام يا.
تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات به‌لام به‌ده‌ستپێكردنی تایمی دووه‌می یارییه‌كه ئه‌وه مه‌كسیك بوو كه‌گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد له‌ڕێگه‌ی یاریزان دۆسانتۆس له خوله‌كی 48.
ئه‌م ئه‌نجامه به‌س بوو تا مه‌كسیك سه‌ركه‌وتنی خۆی بۆ قۆناغی هه‌شت ی مۆندیال مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌نجامه‌كه‌ش هه‌ر وا به‌رده‌وام بوو تا دواخوله‌كه‌كانی یاری.
شنایده‌ر توانی له خوله‌كی 88 گۆڵێكی نایاب تۆمار بكات و ئه‌نجامه‌كه‌ش یه‌كسان بكات به‌لام ئه‌مه كۆتایی یاری نه‌بوو، له دوا چركه‌كانی یاری ئاریان ڕۆبن له‌ناو هێلی گۆڵپارێز له‌لایه‌ن یاریزانانی مه‌كسیكییه‌وه ده‌كه‌وێتو ناوبژیوانیش ئه‌م كه‌وتنه گۆماناوییه به لێدانی سزا ئه‌ژمار ده‌كات.
سه‌رئه‌نجام كلاوسیان هۆنتلار لێدانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات و گۆڵی دووه‌می هۆڵه‌ندا و سه‌ركه‌وتنی تۆمار ده‌كات تا به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له مه‌كسیك ببه‌نه‌وه و سه‌ركه‌ون بۆ قۆناغی هه‌شت ی مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل .