03/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەوەی دەڵێت جەماعە ئیسلامییەكان لەو گروپەن كە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرمانی كردووە بە دووركەوتنەوە لێی ئایا تێگەشتنەكەی نا دروستە؟
سەرچاوە/ مجموع فتاوى ومقالات متنوعة_الجزء الثامن_(١٨١_١٨٣)_لفضيلة الشيخ العلاّمة عبدالعزيز بن عبدالله بن باز رحمه الله تعالى.
پرسیاری حەوتەم: كەواتە ئەی شێخی بەڕێزمان،ئەوەی دەڵێت: ئەو جەماعەتە
ئیسلامی یانە لەو گروپەن كە بانگەواز دەكەن بۆ دۆزەخ وە كە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرمانی كردووە بە دوور كەتنەوە لێ ی ئایا تێگەیشتنی ئەو لەسەر قەسەكەتان نا دروستە؟
لەم سەردەمەدا كەسانێك دەڵێن: ئەو فەرمانەی كە هاتووە لە فەرموودەكەی
(حوزەیفە) مەبەست پێی جەماعەتە ئیسلامی یەكانە; وەكو سەلەفییەكان; وە
ئیخوان و تەبلیغییەكان،قسەی بەڕێزتان چی یە لەمەدا ؟
وەڵام: ئەوەی
بانگەواز دەكات بۆ قورئان و سوننەت لە گروپی گومڕا نییە ، بەڵكو ئەوە لە
گروپی ڕزگاربوو(الفِرقَ الناجيَة)ی باسكراوە لە فەرموودەكەی پێغەمبەر صلی
الله علیە وسلم(جولەكە دابەشبوون بەسەر حەفتاویەك گروپدا،وە گاورەكان
دابەشبوون بەسەر حەفتاودوو گروپدا،وە ئوممەتەكەی منیش دابەشدەبن بەسەر
حەفتاوسێ گروپدا،هەموویان لە ئاگردان تەنها یەك دانەیان نەبێت)پێیان ووت:
كێن ئەوانە ؟ فەرمووی:(هەر كەسێك لەسەر ئەوە بێت كە ئیمڕۆ من و هاوەڵەكانمی
لەسەرە)،لە ووتەیەكی تردا:(ئەوانە جەماعەن).
وە ماناكەی: گروپی
ڕزگاربوو(الفِرقَ الناجيَة): ئەو كۆمەڵە دامەزراوەن لەسەر ئەوەن كە
پێغەمبەر و هاوەڵانی لەسەر بووە،لە یەكخواپەرستی خودا،وە گوێڕایەڵی
فەرمانەكانی و وازهێنان لە قەدەغەكراوەكانی،وە بەردەوامی لەسەر ئەوە بە
ووتە و كردار و بیروباوەڕ ئەوانە ئەهلی حەقن، وە ئەوانە بانگەوازكاری
هیدایەتن وەلەو ئەگەر چەند گروپێكیشبن لە وڵاتێكیشدا،تێیاندایە لە دوورگەی
عەرەبی،وە لە شام،وە لە ئەمریكا،وە لە میصر، وە لە دەوڵەتانی فەریقا، وە لە
ئاسیا، ئەوانە كۆمەڵانێكی زۆرن دەناسرێنەوە بە بیروباوەڕیان بە
كردەوەكانیان،خۆ ئەگەر هاتوو لەسەر ڕێگای تەوحید و ئیمان بەخوا و
پێغەمبەرەكەی،وە بەردەوامبوون لەسەر ئەو دینەی كە هاتووە بە قورئان و
سوننەت،ئەوانە ئەهلی سوننەت و جەماعەتن ، وە ئەگەر بێتو لە چەند لایەنێكی
زۆرەوەبن،بەڵام لە كۆتایی زەماندا زۆر كەم دەبنەوە.
بەهەر حاڵ: ئەسڵ
ئەوەیە بەردەوام بن لەسەر حەق،ئەگەر هاتوو كەسێك یان كۆمەڵێك هەبوو
بانگەوازیان دەكرد بۆ لای قورئان و سوننەت،وە بۆ بەتاك دانانی خوا و
شوێنكەوتنی بەرنامەكەی،ئائەوانە جەماعەتن،وە ئەوانە لە فیرقەی ناجییەن،وە
ئەگەر بانگەوازی كرد بۆ لای غەیری قورئان و سوننەت،وە لە جەماعەت
نییە،بەڵكو لە گروپی گومڕایی بە هیلاك چووە،وە بە دڵنیایی یەوە فیرقەی ناجی
یە:بانگەوازكاری قورئان وسوننەتن،خۆ ئەگەر جەماعەتێكیان لێرەبێت یان لە
هەرشوێنێك بێت مادام ئامانج و بیروباوەڕیان یەكێك بێت،هیچ زیانێكی نییە
ئەگەر ناوی:ئەنصارولسوننە،یان ئیخوان موسلمین،هەر ناوێكی تر بێت،گرنگ
بیروباوەڕو كردەكانیانە،ئەگەر بەردەوام بوون لەسەر حەق و یەكخواپەرستی و
نیەت پاكی بۆ خوادا وشوێنكەوتنی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم بە ووتە و
كردار و بیروباوەڕ لەبەر ئەوە ناوەكانیان هیچ زیانێكیان لێ نادەن،لەبەر
ئەوە لەسەریانە كە بە تەقوا بن،وە ڕاستگۆبن لەسەر ئەوەی كەوتمان،وە ئەگەر
هەندێكیان ناویان بە ئەنصاروسوننە یان بە سەلەفییەكان وەیان بە ئیخوان
موسلمین وە یان بە هەر ناوێكی تر دەكردبێت،هیچ زیانێك نادات ئەگەر
ڕاتسگۆبن،وە بەردەوام بن لەسەر حەق بە شوێنكەوتنی قورئان و سوننەت،وە
جێبەجێ كردنیان، وە بەردەوامبوون لەسەریان بە بیروباوەڕ و ووتە و
كردار،ئەگەر هاتوو هەڵەیەكیان كرد ئەو كۆمەڵانە لە شتێكدا واجبە لەسەر
ئەهلی عیلم ئاگاداریان بكاتەوە وە ڕێیان نیشان بدەن بۆ حەق ئەگەر بەڵگەی
ڕوون بوو.وە مەبەست پێی: بە دڵنیایی یەوە بە تەنها یارمەتییان بدەین لەسەر
چاكە و تەقوا،وە چارەسەری كێشەكانمان بكەین بە زانست و دانایی و شێوازی
جوان ئەگەر هاتوو یەكێك لەو كۆمەڵانە یان غەیری ئەوان هەڵەیەكی كرد كە
پەیوەست بوو بە بیروباوەڕەوە،یان بەوەی كە خوا واجبی كردووە،یان ئەوەی كە
خودا حەرامكی كردووە بۆیان ڕوون بكەنەوە بە بەڵگەی شەرعی بە نەرم و نیانی و
دانایی و شێوازی جوان،هەتا بگەڕێنەوە بۆ حەق، هەتا وەریبگرنو لێی
ڕانەكەن، ئائەمە واجبە لەسەر خەڵكی مسوڵمان كە یارمەتی یەكتر بدەن لەسەر
چاكە وتەقوا،وە ئامۆژگاری یەكتر بكەن لە نێو خۆیاندا،هەتا لاواز نەبن و
دووژمن زەفەریان پێ نەبات.