16/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان و وه‌فدێكی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مەریكا كۆبونه‌وه
ئەمڕۆ وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مەریكا
له‌شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه و تیایدا پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ستور و
دۆخی سیاسی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
تاوتوێكرا.
وه‌فده‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رێكخه‌ری
ژوری په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و محه‌مه‌د
كیانی ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق پێكهاتبون،
له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی ئه‌مەریكا كۆبونه‌وه كه له برێت
مه‌كگۆرگ یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ
كاروباری عێراق و كونسوڵ و جێگری كونسوڵی ئه‌مەریكا له‌شاری هه‌ولێر
پێكهاتبون و تیایدا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنه
چاوه‌ڕوانكراوه‌كان و مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور و بارودۆخی سیاسی ئێستای
هه‌رێم.
دواتریش گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و
حكومه‌تی ناوه‌ندی، هاوكات بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا سه‌باره‌ت به پلان و
به‌رنامه و تێڕوانینه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.