29/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئايا ئاو لهدهمو لوتم ڕادهم ڕۆژووهكهم بهتاڵ دهبێتهوه؟
وەڵام :
بسم الله الرحمن الرحیم
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
نەخێر ئاو لەدەم و لووت وهركردن لە كاتی بە ڕۆژوو بوندا ڕۆژوو بەتال ناكاتەوە و هیچ زیانێكی بۆی نیە، بەڵام نابێت غەرغەرە و موبالەغە پێ بكرێت بە هەڵمژینی ئاوەكە بۆ سەرەوەی لووت و مەڵاشوو، یان بۆ ناو قوڕگ، چونكە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئاوی ڕاداوە بە ناو دەم و لووتی دا كاتێك كە بە ڕۆژوو دەبوو، بەڵام زیادەڕەوی (موبالەغەی) لەم دوو كارەدا قەدەغە (مەنع) كردووە لەسەر ڕۆژووان و فەرموویەتی:... وَبَالِغْ فی الإستِنْشَاقِ إلا أَنْ تَكُونَ صَائِمَاً (أخرجه الترمژی: (3 / 146)، وأبو داود: (2 / 308)، وأحمد: (4 / 32)، وابن أبی شیبه: (3 / 101)، وابن ماجه رقم: (407)، والنسائی رقم: (87) عن لقیگ بن صبره، وسنده صحیح).واتە: زیادەڕەوی و (موبالەغە) بكە لە ئاو وەڕادانە ناو لووت دا جگە لەو كاتەی كە بە ڕۆژوو دەبی.
بۆ زانینی زیاتر سەبارەت بە ئەحكامەكانی ڕۆژووان، و چۆنێتی ڕۆژووی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە ڕمەزاندا، ئەم كتێبە بخوێنەوە
چۆنێتی ڕۆژووی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە ڕمەزاندا