وه‌زيرى سامانه سروشتييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر قه‌يرانى به‌نزين، باگێشتى په‌رله‌مان كرا. به‌ڵام نه‌چوه په‌رله‌مان به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته.
لهدانيشتنى ئاسايى ئه‌مڕۆى په‌له‌مانى كوردستان، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاشكراى كردووه به‌هۆى كێشه‌ى كه‌مى به‌نزين ژماره‌ى ياسايى په‌رله‌مانتاران داوايان لهسهرۆكايهتى په‌رله‌مان كردوه، وه‌زيرى سامانه سروشتييه‌كان بانگێشتى په‌رله‌مان بكرێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕاشیگه‌یاند، ئه‌وان دواكاریهكان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته له‌دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌ماندا دێته به‌رده‌م په‌رله‌مان.
جێى ئاماژه‌يه، بانگێشتكرنى ئاشتى ههورانى وه‌زيرى سامانهسروشتييهكان له‌به‌رنامه‌ى كارى دانيشتنى ئهمڕوى پهرلهماندانهبوه.