ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ له‌زارى سكرتێرى په‌نتاگۆن، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مركاوه، بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مريكا ئاماده‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى چه‌كدارانى"داعش"ه.
جۆن كيبربى، سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، ڕايگه‌ياندوه، وڵاته‌كه‌ى به 30 هه‌زار سه‌ربازه‌وه كه‌له‌ناوچه‌جياجياكانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا جێ‌گير كراون، ئاماده‌ن ڕوبه‌ڕوى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى له‌عێراق وشام"داعش" ببنه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌نييه‌ى ئه‌مريكا كاتى هێرشه‌كانى به‌سته‌وه به‌بڕيارى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يه‌وه.
په‌نتاگۆن، "داعش" به‌هه‌ڕه‌شه يه‌كى گه‌وره بۆ ناوچه‌كه وئاسايشى ئه‌مريكا ناوده‌بات.
بڵاو بونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدايه، ئۆباما له‌ماوه‌كانى ڕابردودا، ڕه‌تى كردبويه‌وه، سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى به‌شێوه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆ جه‌نگ دژى چه‌كدارانى"داعش" ئه‌نجام بده‌ن.