28/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌يامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
به‌هۆى هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زانى پيرۆزه‌وه، يوسف محمد سه‌رۆكى پارله‌مانى كوردستان په‌يامێكى پيرۆزبايى بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌به‌شێكى په‌يامه‌كه‌يدا، يوسف محمد پیرۆزبایی گەرم لە ھەمو موسڵمانانی جیھان بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەکات و دەڵێ 'ھیوادارین ھاتنەوەی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە ھۆی ئارامی وپێکەوەژیانی ڕاستەقینە لەنێوان ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
لەبەشێکی تری پەیامەکەيدا هاتووه، "لەکاتێکدا موسڵمانانی ھەرێم و عێراق لە پێشوازی مانگێکی پیرۆزدان، کە بەداخەوە لە ھەندێ لە ناوچە کوردستانیە جێناکۆکەکان و، پارێزگاکانی تری عێراق، زنجیرەیەک ڕوداوی ناخۆش و خوێناوی رودەدەن، کە بەھۆیەوە گیانی سەدان ھاوڵاتی سڤیل و بێ گوناە دەبێتە قوربانی".
يوسف محمه‌د، پيرۆزبايى خۆى ئاراسته‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات و به‌پارێزه‌رى مليۆنان هاوڵاتى ناوچه‌كوردستانييه‌كان وه‌صفيانده‌كات.