هه‌ڵه‌بجه يادى 27 ساڵه‌ى كيمياىي بارانى شارى سه‌رده‌شت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌مۆنۆمێنتى شه‌هيدانى هه‌ڵه‌بجه به‌ئاماده‌بونى به‌رپرسان و چالاكوانان و به‌شێك له‌كه‌سوكارى قوربانيانى هه‌ڵه‌بجه، يادى كيميايى بارانى شارى سه‌رده‌شت، كرايه‌وه.
هه‌شتمانگ به‌رله هه‌ڵه‌بجه‌و له‌لايه‌ن فڕۆكه‌جه‌نگييه‌كانى ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه، شارى سه‌رده‌شتى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كيميايى بران كرا.
هه‌ڵه‌بجه‌ييه‌كانيش بۆ به‌رز ڕاگرتنى ئه‌و ياده مه‌ڕاسيمێكيان له هۆڵى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌رپه‌رشتى قايمقامى مه‌ركه‌زى هه‌ڵه‌بجه، سازكرد.
ساڵانى پێشوتر نوێنه‌رانى هه‌ڵه‌بجه ده‌چونه‌سه‌رده‌شت وبه‌شدارى ئه‌و مه‌ڕاسيمه‌يانده‌كرد.
27 ساڵ له‌مه‌و به‌ر و له28/6/1987 شارى سه‌رده‌شتى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌لايه‌ن فرۆكه جه‌نگيه‌كانى ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه ،نزيكه‌ى هه‌شت مانگ به‌ر له‌هه‌ڵه‌بجه، كيميايى باران كرا‌و به‌و هۆيه‌شه‌وه نزيكه‌ى 150كه‌س بونه قوربانى و 8000 كه‌سى تريش بريندار بون، به‌هۆى سه‌ختى برينى هه‌ندێك له‌بريندارانيشه‌وه ڕێژه‌ى قوربانيان زيادى كردووه.