به‌خیـَربێی میـوان هاتـی سه‌ر دیده‌م
بـه هاتـنـی تــۆ به ڕۆح ئاســووده‌م
تـۆ ئـه‌و مـیـوانه‌ی لـه دڵ شـیریـنی
مـانـگــی ره‌مـه‌زان پایـه‌ی ئایـیـنی
ئـه‌ی میـوانـه‌كــه‌م ئارامـی ده‌روون
مانگی پڕ له سۆز مانگی لێ خۆش بوون
هـاتـی به‌هـه‌گـبه‌ی پـڕ خـێرو هـودا
مـیوانـی بـه‌رێـز ئه‌ی مانـگـی خودا
له نێـو مانگـه‌كان سـه‌رداری گـشـتی
تـۆ پیـرۆزی لام تـۆ خـۆشـه‌ویسـتی
ئه‌ی مانـگی قـورئان ئارامـی گیـانـم
هێـنه‌ری شـه‌وقـی عیـشق و ئیمانـم
من عاشقـی تـۆم ئه‌ی مانگـی پڕ نوور
زۆرم خۆش ده‌وێی ڕێبواری ڕیَِـی دوور
هاتـی به‌خیـَربێی ئه‌ی مـیوانی ڕۆح
ده‌رگـای به‌هه‌شـته ئێستاكه مه‌فتوح