عێراق به‌دۆخێكى هه‌ستيارداده‌ڕوات وهيچ ئاسۆيه‌كيش له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌رى كێشه‌كاندا نابينرێت.
له‌پاش ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى له‌عێراق و شام"داعش" ده‌ستيان به‌سه‌ر ناوچه‌كانى باكورى عێراق به‌تايبه‌تى موسڵدا گرتوه، بارى ئه‌منى به‌تواوى تێك چووه و قه‌يرانه سياسييه‌كانى قوڵتر كردوه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدايه پێشوتر يش وڵات له‌قه‌يرانێكى هه‌ميشه‌ييدابووه له‌ڕوى ياسايى وسياسيه‌وه.
ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌شه‌قامى عێراقى ده‌گوزه‌رێت، نه‌بونى متمانه‌يه‌له‌نێوان پێكهاته‌كانى دا. سه‌ركردايه‌تى سياسى عێراقيش هيچ ستراتيژێك كۆى نه‌كردونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى له‌خه‌مى به‌هێزكردنى پێگه‌ى حيزبى ووڵاتانى ئيقليميدابوون، ئه‌نده له‌خه‌مى بونيادنانى عێراقێكى نوێ‌دا نه‌بون، ئه‌و عێراقه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كان له‌سه‌رى ده‌ژين وخێروبێره‌كه‌ى به‌كارده‌هێنن.
وڵاتانى ناوچه‌كه‌ش ميحوه‌رێكى تر‌ى ململانێكانى عێراقن به‌جۆرێك هه‌ريه‌كه‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ده‌يه‌وێت، عێراق به‌ره‌و خراپتر ببات.
پێكهاته‌ى خودى عێراقيش يه‌كێكى تره له‌و هۆكارانه‌ى بوه‌ته‌هۆى قوڵكردنه‌وه‌ى ململانێ وناكۆكيه‌كان به‌هۆى ئه‌وه‌ى عێراق ده‌وڵه‌تێكى فره ڕه‌گه‌ز و زمانه وه‌چه‌ندين ئاين و ئاينزا ومه‌زهه‌بى تێدايه به‌جۆرێك هه‌ريه‌كه‌و ململانێى ئه‌وى ترده‌كات ويه‌كترى قوبوڵ نه‌كردن و گيانى تايه‌فه‌گه‌رى و حيزب گه‌رى له‌ناوياندا زاڵه، وه‌ك حاڵآ سياسيه‌كان.
وڵاتانى زلهێزيش عێراقيان كردوه‌ته ساحه‌ى ململانێكان وپلانه‌كانى خۆيان وبه‌جۆرێك هه‌ريه‌كه وده‌يانه‌وێت به‌لاى خۆى دا ڕابكێشن، سه‌ردانى هه‌ريه‌كه له‌وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاو به‌ريتانيا ئه‌وڕاستيه‌ى هێنايه‌وه بيرمان شتێك نييه به‌ناوى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ وخاوه‌ن سه‌روه‌رى عێراق، به‌ڵكو ئێستاش هه‌ر وه‌ك سه‌رده‌مانى پێشين ئه‌وان حوكم ئه‌كه‌ن و به‌ڵكو به‌ئاره‌زوى ئه‌وان ده‌بێت عێراق باس له چاره‌سه‌رى كێشه كانى بكات.
ئه‌وه‌ى ده‌بينرێت له‌ئێستاى عێراقدا ديارنه‌بوونى داهاتوى ئه‌و وڵاته‌يه له‌به‌چاوى هاونيشتمانياندا، ئايا عێراق چاوه‌ڕوانى ڕه‌حمى ئه‌مريكايه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستى تيرۆر وتۆقاندن ڕزگارى بێت، يان ئه‌وه‌تا ده‌وڵه‌ت توشى فه‌شه‌لێكى سياسى و سه‌ربازى وئابورى ده‌بێته‌وه و هه‌موو جومگه‌كان له‌كار ده‌كه‌ون، ياخود عێراق ده‌كرێته سێ هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆ.
به‌ڕاى چاودێران باش‌ترين ڕێگه چاره بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌يه‌ى له‌ئێستادا سه‌رى هه‌ڵداوه، دابه‌شبوونى وڵاته بۆ سێ هه‌رێم، ئه‌م بڕوايه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت سوننه‌ى عێراقى بۆماوه‌يه‌كى زۆره له‌لايه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ى ماليكييه‌وه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.