نورى ماليكى دورده‌خرێته‌وه‌، به‌رهه‌م صاڵحيش بۆ سه‌رۆك كۆمار
27/06/2014 نوسەر: bzavpress

نورى ماليكى دورده‌خرێته‌وه‌، به‌رهه‌م صاڵحيش بۆ سه‌رۆك كۆمار

به‌پێى هه‌واڵێكى "باس نيوز" نزيك له‌پارتييه‌وه‌ لايه‌نه‌سياسييه‌كانى عێراق له‌سه‌ر پۆستى هه‌سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ ڕێك كه‌وتون ونورى ماليكيش له‌پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران دورخراوه‌ته‌وه‌.

باس نيوز له‌زارى abc news بڵاو ى كرده‌وه‌، لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق له‌سه‌ر پۆستى هه‌رسێسه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ ڕێك كه‌وتون.

له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا، به‌رهه‌م صاڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆمار وئوسامه‌ نوجێفى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و عادل عبدالمهديش وه‌ك سه‌رۆك وه‌زيران ديارى كراوه‌.

به‌وپێيه‌ش نورى ماليكى سه‌رۆك وه‌زيرانى ماوه‌به‌سه‌رچوى عێراق، له‌پۆسته‌كه‌ى دورده‌خرێته‌وه‌ و له‌پێكهاته‌ى حكومه‌تى نوێدا شوێنى نييه‌.