چاره‌نووسی 16 هه‌ڵبژارده سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی قۆناغی 16ی مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل دیاری كرا
به‌كۆتایی هاتنی یاری نێوان جه‌زایر و ڕوسیا چاره‌نووسی كۆتا هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی 16 دیاری كرا .
جه‌زایر توانی له كۆتایی یاریدا به‌رامبه‌ر به ڕووسیا كه ته‌نها پێویستی به یه‌ك خاڵ بوو ، خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی 16 دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه به ئه‌نجامی 1 گۆڵ بۆ هه‌ر دوولا به یه‌كسانی كۆتایی هات .
له یارییه‌كی دیكه‌شدا هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا و كۆریای باشوور به یه‌كگه‌یشتن ، هه‌رچه‌نده به‌لجیكا پێشتر سه‌ركه‌وتنی خۆی بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌ر كردبوو ، یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی به‌لجیكا به‌كۆتا هات و كۆریاش ماڵئاوایی كرد له مۆندیال .
پێشتریش هه‌ڵبژارده‌كانی تر له گروپه جیاوازه‌كان سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی 16 كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه :
گروپی یه‌كه‌م : به‌ڕازیل به یه‌كه‌م و مه‌كسیك به پله‌ی دووه‌م .
گروپی دووه‌م : هۆڵه‌ندا به یه‌كه‌م و شیللی به پله‌ی دووه‌م .
گروپی سێیه‌م : كۆڵۆمبیا به یه‌كه‌م و یۆنان به پله‌ی دووه‌م .
گروپی چواره‌م : كۆستاریكا به یه‌كه‌م و ئۆرۆگوای به پله‌ی دووه‌م .
گروپی پێنجه‌م : فه‌ڕه‌نسا به یه‌كه‌م و سویسرا به پله‌ی دووه‌م .
گروپی شه‌شه‌م : ئه‌رجه‌نتین به یه‌كه‌م و نه‌یجیریا به پله‌ی دووه‌م .
گروپی حه‌وته‌م : ئه‌ڵمانیا به یه‌كه‌م و ئه‌مریكا به پله‌ی دووه‌م .
گروپی هه‌شته‌م : به‌لجیكا به یه‌كه‌م و جه‌زایه‌ر به پله‌ی دووه‌م .
وابڕیاره رۆژی شه‌ممه به‌یاری نێوان به‌ڕازیل و شیللی قۆناغی 16 ی مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل ده‌ست پێ بكات .