پێگه‌یه‌كی جیهانی ده‌ڵێت، ئێستا كورده‌كانی عێراق خاوه‌نی سه‌رۆكێكن كه به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه له رێگه‌ی پێشێلكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌وه.
درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، كاردانه‌وه‌ی میدیا جیهانییه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پێگه‌ی ویڵد بۆڵتن، له‌راپۆرتێكدا ده‌ڵێت، چیتر هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی سه‌رۆكێكی شه‌رعیی وانییه له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه هه‌ڵبژێردرابێت.
ده‌شڵێت، له‌كاتێكدا بارزانی له‌فه‌ره‌نسا خه‌ریكی كۆبونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و ولاَته‌و باسی گه‌شه‌كردنی ئابوری و دیموكراسی ده‌كات له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌و لاوه حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌دان بۆ پێشێلكردنی یاسا و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسی له‌پێناو درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی بۆ دوو ساڵی تر.
ڕاپۆرته‌كه‌ی وێڵد بۆڵتن باسی له‌وه‌شكردوه، چیتر هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی سه‌رۆكێكی شه‌رعیی نییه، به‌ڵكو به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه له‌رێگه‌ی پێشێلكردنی بنه‌ما دیموكراسییه‌كانه‌وه.