26/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌واڵێك بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم
وابڕياره هه‌فته‌ى داهاتو موچه‌ى چهندوهزارهتێك دابه‌ش بكرێت.
پێگه‌ى فه‌رمى وه‌زاره‌تى دارايى وئابورى بڵاوى كرده‌وه، ڕۆژى يه‌كشه‌ممه 29/6/2014 ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنى موچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێك.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه هه‌ريه‌كه له‌وه‌زاره‌ته‌كانى" پەروەردە، کارەبا، کشتوکاڵ و ئاودێری، شارەوانی و گەشت گوزار"، موچه‌ى مانگى ئايار وه‌رده‌گرن.
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدايه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى لهتوركيايه و، پێشوتريش ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاويانكرده‌وه پاره‌ى فرۆشى نه‌وتى هه‌رێم گه‌شتوه‌ته بانكه‌كانى توركيا كه نزيكه‌ى 200 مليۆن دۆلاره.
بهبڕواى چاودێرانيش بارزانى پاره‌ى نه‌وتى فرۆشرا ده‌هێنێته‌وه كوردستان.