ئارێز عبداللە ئەندامی سەرکردایەتی سڕکرا، هۆکارەکەشی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەنگۆیانەی کە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری هەولێر لەدوای ئەوەی بارگرژی کەوتە نێوانی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر ئەو دوو پرۆژە یاسایەی کەلە ٣٠ی حوزەیران پەسەند کرا لە پەرلەمانی کوردستان بە درێژکردنەوەی ویلایەتی مسعود بارزانی و ئەم خولەی پەرلەمان، ئارێز عبداللە و ئەرسەلان بایز قسەی زبرو توند کەوتۆتە نێوانیان و هەردوولا بە توندی وەڵامی یەکتریان داوەتەوە. بەو پێیە هۆکاری سڕ کردنی ئارێز عبداللە دەگەڕیتەوە بۆ ئەو دەمەبۆڵەیە.
بزاڤ لە هەوڵی وەرگرتنی لێدوانە لە خودی ئارێز عبداللە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.