25/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گەریلا حەوت سەربازی ئیران دەکوژێت
له‌ئه‌نجامى هه‌وڵدانه‌کانى ئێران بۆ داگیرکردنى گردى نێوان هه‌رێمى خنێره و خواکوڕک که له‌ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانى گه‌ریلادایه ، شه‌ڕ و پێکدادان له 23ى حوزیرانه‌وه به‌رده‌وامه و تائێستا (7) سه‌ربازى ئێران کوژراون و ژماره‌یه‌کیش برینداربوون .
له‌وباریه‌وه HPG رایگه‌یاند که رووداوه‌که له‌ئه‌نجامى جموجۆڵى سه‌بازانى ئێران که هه‌وڵیانداوه گردێکى ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانى گه‌ریلا داگیربکه‌ن ده‌ستى پێکردوه .
ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل HPG رایگه‌یاند:" له 23ى حوزه‌یران کاتژمێر 10:00 بۆ 18:00 هێزه‌کانى سوپاى پاسدارانى ئێران هه‌وڵیانداوه که گردى شه‌هید له‌شکر داگیربکه‌ن . گه‌ریلاکانى HPG ش له‌و هه‌رێمه رێگه‌یان نه‌داوه و شه‌ڕوپێکدادان روویداوه . له‌و پێکدادانه‌دا (2) سه‌ربازى ئێران کوژراون و دۆشکه‌یه‌کى 14.5 یش به‌ته‌واوى تێکشکێندراوه ."
HPG هه‌وره‌ها رایگەیاند هه‌وڵدانى پاسدارانى ئێران له 24ى حوزه‌یران جارێکى تر به‌رده‌وامى کردووه و کاتژمێر 09:20 خوله‌ک هه‌وڵیانداوه که رێگاى سه‌ربازى له‌هه‌رێمى گردى سپى به‌رده‌وام بکه‌ن . به‌ڵام له‌وێش گه‌ریلاکانمان به‌چه‌کى قورس چالاکیان ئه‌نجامداوه و بلدۆزه‌رێک به‌ته‌واوى تێکشکێندراوه .
HPG راشیگەیاند له 24ى حوزه‌یران له کاتژمێر 10:30 خوله‌ک له‌هه‌رێمى جه‌ردا جارێکى تر هێزه‌کانى ئێران هه‌وڵیانداوه که هێرش بکه‌نه سه‌ر گه‌ریلاکانمان به‌ڵام رووبه‌رووى وه‌ڵامێکى توندى گه‌ریلا بوونه‌ته‌وه . له‌ئه‌نجامى ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا (2) پاسدار کوژراون . به‌گشتى له (23)حوزه‌یرانه‌وه هه‌تا ئێستا (7)ئه‌ندامى سوپاى پاسداران کوژراون .