25/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌لی باپیر: نابێت هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی سیاسی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بێت
م.عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه ئه‌مریكا كورد زۆر له‌وه به‌بچووكتر ده‌زانێت كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت و پێشی وایه، په‌یوه‌ندی كورد‌و ئه‌مریكا ئه‌فسانه‌یه.
م.عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، رایگه‌یاند: واشنتۆن كورد زۆر له‌وه به‌بچووكتر ده‌زانێت كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت و ئه‌وه‌ی ده‌وترا كورد‌و ئه‌مریكا هاوپه‌یمانن، ئه‌فسانه‌یه‌و هاتنی كیری بۆ عێراق و هه‌رێم بۆچنینهوه فه‌شه‌لی سیاسه‌تی ئه‌مریكایه.
وتیشی: وروژاندنی پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌روا ئاسان نییه، پێویستی به‌یه‌كگرتوویی هه‌موولایه‌ك هه‌یه ئه‌گینا ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌كاك مه‌سعودو من و كاك نه‌وشیروان و یهكێتیو یه‌كگرتووی ئیسلامیش دانامه‌زرێت، نابێت هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی سیاسی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بێت، چونكه هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل شه‌رعیه‌تدانه به‌قه‌واره‌ی زایۆنی كه خاكی موسڵمانانی داگیركردووه.
ئه‌نادۆڵ