پاش ئه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردو "لويس سوارێز"ى ئۆرۆگوايى به‌شێوه‌يه‌كى دور له ڕه‌وشتى وه‌رزشى گاز"قه‌پ"ى لهبهرگريكارى ئيتالى "جۆرجيۆ كيلىنى" گرت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت يه‌كێتى تۆپى پێى جيهانى ناسراو بهفيفا سزاى سوارێز بدات.
لهبهياننامهيهكيدا فيفا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، سه‌رجه‌م ڕێكارهياساييهكان له‌لايه‌ن ليژنه‌ى سزادانه‌وه ده‌گيرێته به‌ر بۆ سزادانى سوارێز.
واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هۆى ئه‌و كارهيهوه سوارێز له يارييه‌كانى مۆنديال دوربخرێته‌وه.
ئه‌م ڕوداوه له‌كاتێكدايه پێشووتر لويس سوارێزى ئۆرۆگوايى به‌هۆى هه‌مان كارى ناوهرزشييهوه بۆ 17 يارى ڕاگيراوه له هه‌ريه‌كه له خولهناو خۆييهكانى فه‌ره‌نسا وئينگلتهرا.