25/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆرۆگوای به بردنه‌وه‌ی له ئیتاڵیا سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی 16 مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل
له دیدارێكی چاره‌نوس سازدا هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای و ئیتاڵیا به‌یه‌ك گه‌یشتن . ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه پێویستیان به بردنه‌وه بوو تا سه‌ربكه‌ون بۆ قۆناغی داهاتوو چونكه پێشتر هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا له‌م گروپه سه‌ركه‌وتنی خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر كردبوو ، بۆیه له‌نێوان ئۆرۆگوای و ئیتاڵیا ته‌نها یه‌ك هه‌ڵبژارده‌یان سه‌رده‌كه‌وت بۆیه ده‌جه‌نگان بۆ بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو. كۆتایی یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆرۆگوای كۆتایی هات و سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی داهاتوو تا هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ماڵئاوییهكی زوو له مۆندیالی 2014 ی به‌ڕازیل بكات .