24/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حەماس: پەیوەندیمان بە رفاندنی سێ گەنجە ئیسرائیلییەکە نەبووە
بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستنى بێئاگايى خۆى له باره‌ى فڕاندنى سێ گه‌نجه‌ئيسرائيليه‌كه‌وه ڕاگه‌ياند.
خالید مەشعەل ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنه‌وه‌ى حەماس لەمیانەی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی ئەلجەزیرە رایگەیاند: ھیچ زانیارییەکمان لەبارەی سێ گەنجە رفێندراوەکەی جولەکە نییە.
مه‌شعه‌ل ئه‌وه‌شى خسته‌رِوو ئه‌وان ئاگادارى هيچ شتێك نين وتائێستاش هيچ لايه‌نێك رفاندنی ئەو سێ کەسەی لە ئەستۆی خۆی نەگرتووە.
ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد :حەماس بزوتنەوەیەکی گەورەیە .ھەموو بەرپرسانی بزوتنەوەکەش بەرپرسیارییەتی خۆیان دەزانن، بزوتنەوەكه‌ی فەرمان نادا بە بەرپرسەکانی بۆ ئەوەی چۆن بجوڵێنەوە .
له‌باره‌ى سياسه‌تى حيزبه‌كه‌يشيه‌وه دوپانتى كرده‌وه" ئێمە سیاسەتێکی روون و ئاشکرامان ھەیە .سیاسەتەکەشمان بریتییە لە شۆرشی رزگاریخواز و بەرەنگاربوونەوە".
هه‌روه‌ها وتيشى" ناتەنیاھۆ خەریکە یەکەی نیشتەجێبونی بۆ ئیسرائیلییەکان لە قودس زیاد دەکا دەیەوێت قودس تەعریب بکات".