24/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پاڵاوگه‌ی بێجی كۆنترۆڵ كرا‌و پاسه‌وانه‌كانیشی هه‌ڵهاتن
پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بێجی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق وشام "داعش"ه‌وه كۆنترۆڵ كرا‌و پاسه‌وانه‌كانیشی كه‌ژماره‌یان 70 كه‌س بوو هه‌ڵ هاتوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ڕزگاربوونیان پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه ڕێگه‌یان به‌چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق وشام "داعش" داوه بێنه ناو پاڵاو گهكهوه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراقیش به‌رده‌وامن له‌بۆردومان كردنی ناوچه‌كه وبه‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان له‌ئاكامی بۆردومانی سوپا 39 كه‌س بونه‌ته قوربانی و ژن ومنداڵیشی تێدایه.