دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو ئه‌رسه‌لان بایز، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه گوایه نه‌وشێروان مسته‌فا رازی بووه به‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی تا 4 ساڵیدیكه ببێته‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌و مه‌رجه‌ی له په‌رله‌مانه‌وه هه‌وڵبژێردرێته‌وه ، بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌و قسانه ره‌تده‌كاته‌وه .
رێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێكیدا بۆ راگەیاندنەکانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات : قسه‌كانی ئه‌رسه‌لان بایز، پینه‌په‌ڕۆكردنی ئه‌و نه‌نگیه‌یه كه به‌سه‌ر په‌رله‌مان و خۆی و حیزبه‌كه‌یدا هێناویه‌تی .
یوسف محه‌مه‌د، رێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاندووه : ئه‌وه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز باسی ده‌كات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گۆڕان رازیبوه بارزانی دو خولی دیكه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بێت، بیرۆكه‌یه‌ك بوه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ماده‌كانی 61 و 65 هه‌موار بكرێت و سیسته‌می حوكمڕانی بكرێت به په‌رله‌مانی .