23/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسپانیا بردنه‌وه‌ی شه‌ره‌فی تۆمار كرد و ماڵئاوایی له مۆندیال كرد
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئوستوڕالیا پاش ئه‌نجامدانی 2 یاری و شكستهێنانیان به‌رامبه‌ر به چیللی و هۆڵه‌ندا ماڵئاواییان له مۆندیال كرد ئه‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی بردنه‌وه‌ی شه‌ره‌ف بوو و هیچی تر . هه‌ر بۆیه ئیسپانیا توانی یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی خۆی له مۆندیالی 2014 ی به‌ڕازیل تۆمار بكات دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3 گۆڵی خاوێن له ئوستوڕالیای برده‌وه گۆڵه‌كانیش داڤید ڤیا له خوله‌كی 36 و تۆرێس له خوله‌كی 69 و خوان ماتاش له خوله‌كی 82 تۆمار كران