02/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌ته‌قینه‌وه‌دایه
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، ده‌ڵێت، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی به‌بێ هه‌ڵبژاردن بۆ دووساڵی تر، دۆخی هه‌رێمی كوردستانی ئاڵۆزكرده‌وه‌و پێده‌چێت خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژی ده‌سه‌ڵاتی لێبكه‌وێته‌وه‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش دوپاتی ده‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی پارتی‌ویه‌كێتی تایبه‌ت به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بڵاوكردۆته‌وه وئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی دابه‌شكردوه به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا، كه به‌ره‌یه‌كیان به‌توندی دژی درێژكردنه‌وه‌كه‌ن‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌رسێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكاتی‌وپه‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌نه‌وه له‌واده‌ی خۆیاندا ، هه‌رچی به‌ره‌كه‌ی تری ناو یه‌كێتیه له‌گه‌ڵ پارتیدا بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌رزانی ڕێكه‌وتون.
له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریش ڕۆژنامه‌كه، ده‌ڵێت، كه‌فوكوڵ‌و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌ته‌قینه‌وه‌دایه‌و پێده‌چێت جموجۆڵ‌و خۆپیشاندانه‌كان، هاوشێوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوباتی 2011 دژی ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبه‌كه ده‌ست پێبكاته‌وه.
لای خۆیشیه‌وه، محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی ڕاگه‌یاندوه، له‌به‌رامبه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن .