23/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بزانه تا ئێستا چه‌ند هه‌ڵبژارده بۆ قۆناغی 16ی مۆندیالی 2014 ی به‌ڕازیل سه‌ركه‌وتوون
پاش كۆتایی هاتنی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغه‌كان ، له ئێستادا چه‌ندین هه‌ڵبژارده به به‌ده‌ستهێنانی خاڵی پێویست خۆیان گه‌یاندووه‌ته قۆناغی 16 .
ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه :
گرووپی 1 : له‌م گروپه‌دا هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به ڕه‌سمی نه‌یتوانیوه سه‌ر بكه‌وێ بۆ قۆناغی 16 چونكه خاڵه‌كانیان زۆر له یه‌ك نزیكن ته‌نها كامیرون به یه‌كجاری ماڵئاوایی له مۆندیال كرد ، به‌لاَم هه‌ر یه‌ك له به‌ڕازیل و مه‌كسیك و كرواتیا ده‌جه‌نگن بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌م یان به دوه‌م سه‌ربكه‌ون.
گروپی 2 : له‌م گروپه‌دا هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و چیللی سه‌ركه‌وتون و ئوستوڕالیا و ئیسپانیاش ماڵئاواییان له مۆندیال كردووه .
گروپی 3 : له‌م گروپه‌دا كۆلۆمبیا به كۆكردنه‌وه 6 خاڵ خۆی گه‌یانده قۆناغی 16 به‌لاَم دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو ماوه‌ته‌وه له‌نێوان كۆتدیڤار ، یابان ، یۆنان ، كه له یاری جه‌وله‌ی 3 دیاری ده‌درێت كه كام هه‌ڵبژارده سه‌رده‌كه‌وێت .
گروپی 4 : له‌م گروپه‌شدا كۆستاریكا سه‌ركه‌وت و ئینگلتراش ماڵئاوایی كرد ، به‌لاَم دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو ماوه‌ته‌وه له‌نێوان ئۆرۆگوای و ئیتاڵیا .
گروپی 5 : له‌م گروپه‌دا هێشتا هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به فه‌رمی سه‌رنه‌كه‌وتووه بۆ قۆناغی داهاتوو ، چونكه هێشتا هه‌ر 4 هه‌ڵژارده‌كه ئه‌مه‌لی سه‌ركه‌وتنیان ماوه به شێوه‌یه‌ك كه خاڵه‌كانیان زۆر نزیكه له‌یه‌كه‌وه .
گروپی 6 : له‌م گروپه ئه‌رجه‌نتین سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌ر كردووه و بۆسنه‌وهرسكیش ماڵئاوایی كردووه وه هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ماوه سه‌ربكه‌وێت له‌نێوان ئێران و نه‌یجیریا كه ئه‌مه‌ش له یاری جه‌وله‌ی سێیه‌م دیاری ده‌دات .
گروپی 7 : له‌م گروپه‌شدا هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نه‌یتوانیوه خاڵی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت تا سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی 16 ، هه‌ر بۆیه هه‌ر 4 هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌مه‌لی سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه له جه‌وله‌ی سێیه‌می یارییه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه له نێوان ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و پرتوگال و غانا .
گروپی 8 : به‌لجیك له‌م گروپه وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده خۆی گه‌یانده قۆناغی 16 ، به‌لاَم هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م ماوه‌ته‌وه له‌نێوان 3 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تر كه هێشتا ئه‌مه‌لیان ماوه له‌نێوان كۆریای باشوور و ئه‌لجه‌زایه‌ر و ڕووسیا .
به‌م شێوه‌یه تا ئێستا هه‌ر یه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی هۆڵه‌ندا و چیللی و كۆڵۆمبیا و كۆستاریكا و ئه‌رجه‌نتین و به‌لجیك خۆیان گه‌یاندووه قۆناغی 16 وه چاوه‌ڕی ده‌كرێت تا له جه‌وله‌ی سێیه‌می یارییه‌كانی قۆناغی گرووپه‌كان چاره‌نووسی ئه‌و 10 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تر یه‌كلایی بێته‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی 16