22/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌رجه‌نتین بردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌تی به‌رامبه‌ر ئێران به‌ده‌ستهێنا
له میانه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی گرووپه‌كان ئه‌رجه‌نتین و ئێران له گروپی 6 به‌یه‌ك گه‌یشتن . هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كرا به‌ئاستێكی باشه‌وه ده‌ركه‌وت و تونای تا خوله‌كی 90 ی یارییه‌كه به‌رگرییه‌كی پۆلاَیین به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین دروست بكات . ناوبه‌ناو هێرشی ده‌كرده سه‌ر ئه‌رجه‌نتین و مه‌ترسی دروست ده‌كرد . وه له دیمه‌نێكی گوماناویشدا كه ئێرانیه‌كان پێیان وابوو له 100% په‌نالتی بوو ، به‌لاَم ناوبژیوان ڕه‌تی كرده‌وه .سه‌رئه‌نجام و له هه‌لێكی زێڕین میسی توانی له خوله‌كی 91 گۆڵی سه‌ركه‌وتنی ئه‌رجه‌نتین تۆمار بكات تا بتوانێت به زه‌حمه‌ت یارییه‌كه بباته‌وه و كۆی خاڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته 6 خاڵ و سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی داهاتووی مۆندیالی 2014ی به‌رَازیل .