لە راگەیەنراوەیەکدا کە بڵاویکردەوە، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەداوە، ئەو نەوتەی هەناردەی دەرەوە کرابوو، فرۆشراوە.
بەڵام ئاشکرا نەکراوە بڕی چەند و بە چ وڵاتێ نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشراوە.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا روونیکردۆتەوە، فرۆشتنی نەوت بەگوێرەی دەستوور و یاسای عێراقی بووە کە مافی هەڵگۆزین و فرۆشتنی دەداتە هەرێمی کوردستان.
پرۆسه‌ی هه‌ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، زیاد لە هەشت مانگە ده‌ستیپێكردووه و به‌پێی رێکكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم لەگەڵ توركیا، نه‌وت رەوانەی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ده‌كرێ و لەوێوە دەنێردرێتە بازاڕه‌کانی جیهانیه‌كان.
حکومەتی عێراق بەردەوام جەخت دەکاتەوە، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بێ رەزامەندی حکومەتی بەغدا، کارێکی نایاساییە و دەبێ رێی لێ بگیرێ.