21/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سزای له‌سێداره‌دان بۆ ڕابه‌ری ئیخوان ده‌ركرا
دادگای باڵای تاوانه‌كانی میسر، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ڕابه‌ری كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلمین‌و (182) ئهندامو لایه‌نگری كۆمه‌ڵه‌كه‌دا سه‌پاند.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دادگای باڵای تاوانه‌كانی میسر سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر (محه‌مه‌د به‌دیع)و (182) ئهندامو لایه‌نگری دیكه‌ی كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلمیندا سه‌پاندوه، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان لهبارگرژیهكانی ڕۆژی (14)ی مانگی (ئاب)ی ساڵی ڕابردوی ئه‌و وڵاته.
دادگای باڵای تاوانه‌كانی میسر له‌دانیشتنه‌كه‌ی دا، سزای زیندایكردنی هه‌میشه‌یشی به‌سه‌ر چوار ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلمیندا سه‌پاندو (496)ی دیكه‌شی وه‌ك بێ‌تاوان ناساند.