21/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران گه‌یشته عێراق
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پنتاگۆن رایگه‌یاند، بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی و له‌پێناو رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یاخیبوان‌دا، ئێران ژماره‌یه‌كی كه‌م چه‌كداری ره‌وانه‌ی عێراق كردووه، به‌ڵام هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌ك له‌به‌ده‌ست نییه بۆ بڵابوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی چه‌كدارانی ئێرانی له عێراق.
لێدوانه‌كانی ئه‌دمیراڵ جۆن كیربی یه‌كه‌م ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی ئاشكرای حكومه‌تی ئه‌مریكا بوو له‌سه‌ر بوونی چه‌كدارانی ئێرانی له عێراق، له‌كاتێكدا حكومه‌تی به‌غدا رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) بووه‌ته‌وه كه له‌ئێستادا ده‌ستییان به‌سه‌ر ناوچه‌كی به‌رینی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دیندا گرتووه.
كیربی له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی سوپای پاسدارانی ئێران هاتونه‌ته عێراق، به‌ڵام زانیاریی ته‌واوه‌تییان لانییه سه‌باره‌ت به بوونی هێزی گه‌وره‌ی ئێران له عێراق، و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران و ده‌ستوه‌ردانی ئێران له عێراق، شتێكی نوێ نییه.
وتیشی: لێده‌گه‌ڕێین با ئێرانییه‌كان خۆیان له‌باره‌ی كرداره‌كانی خۆیانه‌وه بدۆێن.