21/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌قه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ
-- ( 16 -- 20 ) --
شانزه‌هه‌م :
خۆم تووشی هه‌ندێك پرسیاری فیكری كردووه خه‌ریكه له‌ژێریان ده‌رنه‌چم، به‌ڵام چی بكه‌م؟! پرسیاره‌و به مێشكما هات و نه‌متوانی بیشارمه‌وه و نهیدركێنم.، كه دركاندیشم ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی ته‌نها دڵی خۆشم ئاوبدات سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌و خه‌ڵكیش ئه‌گه‌ر به پرسیار‌و وهڵامهكهكانم قایل نه‌بوون بابرۆن روو بكه‌نه ده‌رگاو دهربهندێكیتر!.
من له‌گه‌ڵ خۆم له ململانێیه‌كی سپی و سوردام و بۆ خۆم پرسیار له خۆم ده‌كه‌م و له‌به‌رخاتری خۆشم بێت به وه‌ڵامه‌كانم پرسیاره‌كانم هه‌ناسه‌سوار ده‌كه‌م و خۆم له فشاریان رزگار ده‌كه‌م !.
ئه‌مه مه‌شقی فیكره‌و خۆم بۆ شه‌ری گه‌وره‌تری فیكر‌و دژه فیكر ئاماده ده‌كه‌م . حه‌زم ده‌كرد ته‌نها نه‌بم وه‌لێ جارێ له‌م قۆناغی راو‌و راوه‌شاندنه فیكرییانهدا ته‌نها ماومه‌ته‌وه، به‌ڵكو هاوڕێ و هاوبیرو هاو جه‌نگم بۆ په‌یدا ببێت.كه ده‌ره‌تانی راكردنم له پرسیاره هارهكانم نیه، دوای ئه‌وه‌ی به هه‌ندێك وه‌ڵام ده‌م به‌ستی سێ پرسیارم له پێنج پرسیاره‌كه كرتووه ئێستا سه‌ره‌ی بێ ده‌نگ كردنی پرسیاری چواره‌مه كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر عه‌قڵ خۆی سنوره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دیاری ده‌كات و موختاره ئیتر بۆچی ده‌كه‌وێته‌به‌ر لێپرسینه‌وه، وه ئه‌گه‌ر بۆی دیاری ده‌كرێت ئیتر چۆن ده‌كرێت خاوه‌نی بریار بێت و فشاری له‌سه‌ر نه‌بێت ؟....
حه‌فده‌هه‌م :
..... ئه‌ی عه‌قڵ تۆ ده‌توانیت بێیته وجود بێ بریاری واجیدو خوڵقێنه‌رێك؟،یانی تۆ موجیدو خوڵقێنه‌ری یان مه‌وجود و خوڵقێنراوی؟، وه‌ڵامم بده‌ره‌وه و مهیگهمژێنه؟!، تۆ ده‌وانیت بمێنیت و هه‌میشه‌یی بیت دوای ئه‌وه‌ی كهسهرهتایهكت بۆ دروستكراو دانرا؟،ده‌ی.. ئه‌ی ده‌سته‌مۆی داماو وه‌ره ده‌نگ؟!، یانی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای بۆ دانرا ئایا ده‌گونجێت بێكۆتایی و هه‌رمانه‌وه بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت؟،ده‌توانیت... فه‌رموو كێ ده‌ست و بازووی به‌ستوویی؟!،ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت پێكرا ئیتر سه‌ری هه‌رچی پرسیاره پانی ده‌كه‌مه‌وه‌و رێگه‌ناده‌م بێ حورمه‌تیت به‌رانبه‌ر بكه‌ن!، تۆ ده‌زانیت داهاتوو بۆ خۆت چی هه‌ڵگرتووه؟، ئاده‌ی بیڵێ... به‌ڵكو له هات بیچنمهوهو له نه‌هاتیش خۆم بدزمه‌وه؟!، خۆ تۆ توشی ده‌یان ده‌ردی تێكه‌ڵكردن و له‌بیرچوون و نه‌زانی و گێلی و چه‌واشه‌كاری و هه‌ڵخه‌ڵه‌تان ده‌بیت، ئه‌و هێزه‌ت هه‌یه نه‌كه‌ویته داوی ئه‌و ئافاتانهوه؟!، ئه‌گه‌ر تا ئێستا‌و لهمهوپێش نه‌توانیبێت لهمهوپاشیش مومكین نیه شتێ بكه‌یت به شتێ،خۆت حۆل مه‌كه‌و مه‌یده‌ره شێتاندن و ئه‌وه كاری تۆنیه و هه‌ندێك زه‌قتر برواته خۆت و بزانه چه‌ند كۆڵه‌واری!، ئه‌ی عه‌قڵ... هه‌ندێك گوێی خۆتم بده‌رێ!،تۆ وات لێدێت هۆشت لای خۆت نامێنێت و ئه‌ندامه‌كانت كه‌هێزی بینین و بیستن و لێكدانه‌وه‌و قوڵبوونه‌وه و گه‌ڕان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌موو نهێنیه‌كانه هه‌موویان كول وكوێر ده‌بنه‌وه و كهلالا ده‌كه‌ون و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بچیت به هانایانه‌وه كه‌چی خۆت شۆر ده‌بیته‌وه بۆ قوڵایی پیریی و په‌ككه‌وته‌یی و ئه‌نجا خوارو لاربوونه‌وه بۆ ناوگۆرهكهت!، تۆكه بۆخۆت نیت و فریادره‌سی ئه‌ندامه‌كانت نه‌بیت ئیتر ئه‌م گێچه‌ڵانه چییه دهیگێریت؟!!. ئه‌ی عه‌قڵ.. كه‌ناتوانی گرێیه‌ك بكه‌یته‌وه هیچ نه‌بێت مه‌یكه‌ره گرێ كوێره‌و دوایش به یه‌كجاری كوێری مه‌كه‌ره‌وه !، ده‌زانم هه‌نگاوی یه‌كه‌مت و هه‌ڵپه‌ی سه‌ره‌تات بۆ گومان و كردنه‌وه‌ی دوكانی گومانفرۆشیه، وه‌لێ گومانیش هه‌تا ماوه‌یه‌ك بازاری هه‌یه و ئه‌ویش قۆناغێك دێت،كه یه‌قین نرخی به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌و بۆ خۆی ده‌بێته كاڵای ته‌پیو مادده‌ی رزیو ........
تێبینی : ئه‌م نوسینه‌م زۆرتر قسه‌و گفتوگۆیه له‌ته‌ك خۆم با به ووردی بخوێنرێته‌وه و گومانی ئه‌وه نه‌برێت كه من له گوماندا ده‌ژیم، به‌ڵكو یه‌قینم هه‌یه و ده‌روونیشم سوپاس بۆ خوای گه‌وره ئاسوده‌یه و ته‌نها به‌م شێوازه وتارانه ده‌مه‌وێت سوودێكی زۆرتر بگه‌یه‌نم .
هه‌ژده‌هه‌م :
......دوای ئه‌وه‌ی له به‌شی حه‌ڤده‌هه‌مدا پرسیاری چواره‌مم یادكرد و كه‌مێك چووم به گژی عه‌قڵی خۆمدا و تۆزێك رووم گرژكرد له روویدا. مه‌سه‌له‌كه‌ش ئه‌وه‌نیه كه دوژمنایه‌تیه‌ك له نێوان خۆم و ژیرییمدا هه‌بێت یان له كهمیندابین بۆیه‌كتری وبمانهوێت به بۆردراوو مۆڕسیفهت یه‌كتر نیشان بده‌ین، راستیه‌كه‌ی به‌و تێسره‌واندن و گوێ راكێشان و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه بهسهرعهقڵدا بۆ ئه‌وه بوو كه‌مێك ئاماده‌یی تێدا بچێنم هه‌تا لێم عاسی نه‌بێت كه كاتێك ده‌مه‌وێت به سنوری خۆیدا رێ بكات و له سایه‌ی وه‌حییدا گوزه‌ر بكات . سنور‌و سایه دوو هاوكێشه‌ی باڵان لێدان لێیان عه‌قڵ پروكاندن و وه‌حیی وه‌ده‌رنانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌م شه‌ره دڵسۆزانه‌م له ته‌ك عه‌قڵدا كاك رێباز بۆی نوسیوم: (دەستخۆش مامۆستا ، بەڵام بێ قەزابیت نازانم بۆ ئەوەی کە ماوتە بیڵێ ی به‌ڵام عه‌قڵت پێچاوەتە محاسەبەو لێکۆڵینەوە و خەریکە تاوانباریشی ئەکەیت، هەر ئەوەی کە جێ ی شانازی و جیاوازبوون و مانا‌و ناواخنی مرۆڤ وونە، بەڵام دەستت خۆش چونکە ئەبێت ئەویش سنووری خۆی بزانێت...).
منیش به‌م شێوه‌یه ده‌رده دڵی خۆم سه‌باره‌ت به عه‌قڵی خۆم رون كرده‌وه :
( كاك رێبازی برام : عه‌قڵ خۆی نادات به‌ده‌سته‌وه ئه‌گه‌ر له كاتی خۆیدا به پێی پێویست تێی نهسرهوێنی! نمونه‌ش بۆ ئه‌مه : بۆ ئه‌وه‌ی كاكی نانه‌واچی به نانێكی جوان و رزقی جوانی بگات پێویسته چه‌ند جارێك گونكی هه‌ویره‌كه‌ی به‌ر چه‌پۆكه بدات هه‌تا ئاماده ده‌بێت بۆ نانه هه‌ویر و دوایش به ئاسانی بلكێ به دیواری تهنورهكهدا، ئه‌م لێدان و شێلان و دانانه وا ده‌كات له‌به‌ر گه‌رمایی تهنورهكهدا نانێكی بر‌ژاو بێته به‌رهه‌م و كه‌ڵكی خواردی هه‌بێت!، عه‌قڵیش بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بكرێت خۆی بداته به‌رخۆری وه‌حیی و به تاووتینی موباره‌كی سوربێته‌وه‌و گۆبكهی لێبێت و سفره‌و سه‌حنی عه‌قڵ ده‌وڵه‌مه‌ند بكات پێویستی هه‌یه به لۆمه‌كردن و هه‌ندێك كات گوێ راكێشان و ته‌كاندن و راوه‌شاندن، بێ ئه‌وه عه‌قڵ زۆر غه‌دداره له‌وانه‌یه راكات و خه‌ڵكی ئاوایی هه‌مووی به دوویدا راكه‌ن و فیفی لێ بێت !!) .
ماڵی ئاوا بێت ئه‌ویش هه‌تا به‌ره‌ی خۆمان و پێی باش بوو كه ئه‌و چاوسووركردنه‌وه‌یه ناوه‌ناوه هه‌بێت هه‌تا عه‌قڵیش نه‌بێته قوربانی هیچ و به‌م شێوه‌یه ووتی : (دەستەکانت خۆش، وەڵا زۆر راستە ئەبێ لە سەرکێشی و غروور بێ‌دار بکرێتەوە،ئەوەی پێویست بێت وتەو نوسینەکەت جوان شێلاوە وکوتاوە و من دڵنیاشم کەهەرکەس بیخوێنێتەوە ئەلکێ بەدیواری دڵیەوە، سەرکەوتوبیت ) . كه‌واته كاتی ئه‌وه هاتووه وه‌ڵامێك به‌رزكه‌ینه‌وه بۆ خاوه‌ن شكۆ (عه‌قڵ و عاقڵ) ده‌رباره‌ی پرسیاری چواره‌م به هیوای ئه‌وه‌ی داكه‌وێت و سهرهلهقهیهك بكات بۆ وه‌ڵامه‌كانم .....
نۆزده‌هه‌م :
.... با پێكه‌وه روو بكه‌ینه جه‌نابی خاوه‌ن شكۆ (عه‌قڵ و عاقڵ) و هه‌ندێك قسه‌ی بیانوو بڕی بۆ بكه‌ین سابه‌ڵكو ئیتر ئه‌وه‌نده له‌خۆی نه‌گۆرێت و نه‌مانخاته شه‌ڕی لابه‌لاوه، برگه‌ی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه كه: ئه‌گه‌ر عه‌قڵ خۆی سنوره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دیاری ده‌كات و موختاره ئیتر بۆچی ده‌كه‌وێته‌به‌ر لێپرسینه‌وه؟، پێش هه‌ر شتێك عه‌قڵ نابێت خۆی بخاته ژێر فشاری هه‌واوهه‌وه‌سی نه‌فسه‌وه هه‌تا پارێزراو بێت له داڵده‌دانی مرۆری خۆفشۆڵكردن و گیاكه‌ڵه‌ی خۆبه داهۆڵكردن!.
به‌و عیبارهتهی كه‌ده‌ڵێت: بۆچی ده‌كه‌وێته‌به‌ر لێپرسینه‌وه!؟ ئهوئهگهرهی لێده‌خوێنرێته‌وه و گیاكهڵهو مرۆریش بداته هه‌ر به‌رو بووم و دانه‌وێڵه‌یه‌ك مه‌گه‌ر ئاژه‌ڵان لێی سوودمه‌ندببن، ئافاتی نه‌فسیش بۆ ئاكاری عه‌قڵ حه‌واڵه‌ی هه‌مان ده‌ردو بیمارستانی ده‌كات كه فشۆڵیی و داهۆڵبونهو ته‌نها باڵنده‌كانیش سڵی لێده‌كه‌نه‌وه!، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش چه‌ند جارێك به‌سه‌ریاندا فرین و نیشتنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن تێده‌گه‌ن كه هیچ نین جگه دار‌و په‌رۆیه‌كی بێ گیان و ئیتر به ئاره‌زووی خۆیان راویی خه‌رمان و خهلهیان ده‌كه‌ن!.
من نامه‌وێت عه‌قڵ وعاقڵه‌كان بگه‌ن به‌م عاقیبه‌ته مهیهلانهو به هۆی نه‌فسی ئهممارهوه مه‌وداو مه‌كانه‌تی بخاته‌ژێر جرت و فرتی نه‌فسه‌وه . بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێژم :
یه‌كه‌م : عه‌قڵ له‌كاره‌كانی خۆیدا خاوه‌ن بریاری وه‌رگرتن و ره‌تكردنه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها خودان ووردكردنهوهو زبركردنهوهیه، ئه‌و ده‌توانێت ئیختیاری هه‌بێت بۆ شته‌تان وبۆیان بژیی یان پاڵنیان پێوه بنێت و له دژیان بژیت!، ئه‌م كاروبار‌و هاتووچۆ و هێنان و بردنانهی عه‌قڵ گه‌لێك فراوان و زۆرێك كراوه‌و جیهانێكه ئه‌و په‌ری له‌چاودا دیار نیه، ئه‌مما گرفتی عه‌قڵ و عاقڵ له‌وه‌دایه به‌وه قایل نابێت وده‌یه‌وێت هیچ شتێك نه‌مێنێت له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵ قسه‌ی تێدا بكات و چیلكه‌یه‌كی تێخات و خۆی بهاوێته ناویی!.
دووه‌م : عه‌قڵ له كاروباره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا پێی نه‌سپێراوه و نه‌كراوه‌ته ئه‌رك هه‌تا به ویستی ئه‌و زۆر‌و كه‌م و سه‌روخواریان پێبكات و ئهگهربش بیه‌وێت پێی ناگات و جگه شێواندن و شهلكردنی حه‌قیقه‌ته‌كان هیچی بۆ ناماشێتهوه .
كه‌ده‌ڵێم پێی نه‌سپێراوه ئه‌مه بۆ خۆی به‌هره‌و بارسووكیهكی خواییه كه نه‌یویستووه عه‌قڵ بخاته رێگه‌یه‌كی هه‌زار به هه‌زاره‌وه، به‌ڵام عه‌قڵ به كۆمه‌كی نفس تامه‌زرۆی ئه‌و رێگه‌یه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی خۆی ده‌بینێته‌وه ده‌یان تهقلهیداوه و رێگه‌ی بۆ غه‌یری خۆشی ته‌خت كردووه بۆ به‌ربوونه‌وه و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی بێ گه‌رانه‌وه. ئه‌م چه‌ند قسه‌یه‌م رێك ده‌ستمان ده‌كرێت بۆ ئه‌م حه‌قیقه‌تانه .....
بیسته‌م :
..... هه‌ندێك حه‌قیقه‌ت خۆیان ده‌سه‌پێنن له رێ و جێی قسه‌كانی پێشومه‌وه و ناگه‌ینه كه‌ناری ئه‌مان ئه‌گه‌ر به ده‌م و دڵ حومهرتیان نه‌گرین، گه‌وره‌یی عه‌قڵیش له‌و هه‌ڵوێستانه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه، هه‌ندێك له‌و حه‌قیقه‌تانه‌ش بریتین له :
1- زاتێك هه‌یه له سه‌رو له‌ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵه‌وه كه هه‌رچه‌ند و هه‌رچۆن بیه‌وێت ناتوانێت په‌ی پێبه‌رێت ئه‌گه‌ر ئه‌و زاتهبهرزو باڵایه خۆی پێنهناسێنێت، ئه‌ویش لای هه‌موومان ئاشكرایه كه خالیق و مالیك و موده‌بیری گه‌ردوون و بوونه‌وه‌ره‌كانه.
2- ئه‌و زاته موقه‌دده‌سه عه‌قڵی له نه‌بوونه‌وه هێناوه‌ته بوون و تواناكانی بۆ دیاری كردووه‌و سنورێكی گه‌وره‌ی پێداوه به‌ڵام من نوسیومه سنور كه‌واته ئه‌و دیو سنوره‌كان كه بێ سنورییه عه‌قڵ پێی راگه‌یه‌نراوه خۆی نهپروێنێت و ئه‌و رێگه تولانی و مههلهكهیه نه‌برێت.
3- یانی پرسیاره‌كانی تایبه‌ت به‌و دیو سنوره‌كان كراوه‌یه به‌ڵام وه‌ڵامه‌كانی ده‌بێت زاتێك وه‌ڵام بداته‌وه كه له‌و دیو نهێنیه‌كان و بێ سنورییه‌كانه‌وه حوكم ده‌كات و ده‌زانێت چی دێت و ده‌روات .
4- عه‌قڵ و عاقڵه‌كان پێیان نه‌سپێراوه بزاڤ بكه‌ن له‌و ناوچانه‌ی كه په‌نهان و دوورن له بینین و بیستنمانهوه، كه‌واته نهشكراوهته ئه‌رك به‌سه‌رمانه‌وه هه‌تا بیكه‌ینه ئامانج و به پێی په‌تی تێی خلیسكێن،كه ئه‌مه ئه‌رك نه‌بێت بۆچی عه‌قڵ له جیاتی خوای گه‌وره بیكاته ئه‌رك ؟!.
5- سنوره‌كانی تایبه‌ت به ناسین و ناساندنی خوای گه‌وره‌و فه‌رمانه بنچینه‌یی و ئه‌ركه سه‌ره‌كی و كاروكرداره بنه‌ره‌تیه‌كان ئه‌مانه‌یان كاری خوا‌و بریاری په‌روه‌ردگاره، مرۆڤیش له ئاستیدا به عه‌قڵی خۆیان ده‌توانن قبوڵی بكه‌ن یان نه‌یكه‌ن! هه‌تا بواریان پێدراوه دوژمناتیشی بكه‌ن،واته به‌زۆر و خورتی خوای گه‌وره ملی هیچ كه‌س و هیچ عه‌قڵێك بانادات بۆ ژێرباربوون!.
ئه‌وان (عه‌قڵ و عاقڵه‌كان)كاتێك كه ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ی مه‌خلوقاتی خالیقه‌وه بژین ئیتر مه‌نتیق نیه داوای ئه‌وه بكه‌ن وه‌كو خوایه‌ك یان چه‌ند خوایه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و نه‌كه‌ونه به‌رلێپرسینه‌وه، كه ناتوانن ببنه خوا و سیفه‌ته به‌رزه‌كانی خوا بۆ خۆیان به‌رن، ده‌بێت ئاماده‌ی ئه‌وه‌ش بن باجی قبوڵنه‌كردنی یاسا‌و رێساكانی خالیق بده‌ن، به‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سنورانه كه ده‌كاته سنوری بیر‌و بزاڤ و به‌رنامه‌ی مرۆڤه‌كان، له شه‌رح و شه‌رت دانان و كات و ساتی دابه‌زاندنی رێسا خواییه‌كان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی زه‌ویی ئه‌وه عه‌قڵ و عاقڵه‌كان ده‌توانن بریاری تێدا بده‌ن و خۆیان تێیدا جوان بكه‌ن یان به پشت گوێ خستنی خۆیان ناشیرین بكه‌ن، ئه‌م بابه‌تانه زۆری ده‌وێت پێویسته له به‌شه‌كانی داهاتوو قسه‌ی وردیان له‌سه‌ر بكرێت و ناشزانم له هه‌ڵقه‌ی چه‌نده‌مدا سه‌ره‌یان دێت !....ماوێتی ... --